هەواڵگری ئیسرائیل ترسی لەدروستكردنی سەكۆی موشەكی ئێران لەعێراق هەیە

عیراق

14/02/2019‌ 894 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دەستەی هەواڵگری ئیسرائیلی ترسی لەدروستكردنی سەكرۆی موشەكی لەلایەن ئێرانەوە لەعێراق هەیە.

دەستەكە هۆشداریداوە، لەوەی ئێران خاكی عێراق بەكاربهێنێت بۆ هێرشكردنە سەر ئیسرائیل، بۆیە هەوڵەكانی چڕكردووەتەوە، بۆ دروستكردنی سەكۆی موشەكی لەخاكی ئەو وڵاتە.

بەپێی دەستەكە بەهۆی ئەوەی ئیسرائیل پێگە سەربازییەكانی ئێرانی لەسوریا كردووەتە ئامانج‌و رێگە بەفراوانبوونیان نادات، بۆیە تاران دەیەوێت عێراق لەجێگەی سوریا بۆ ئاماندەكانی بەكاربهێنێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەئێستادا شەرێكی راگەیاندنی گەورە لەنێوان ئیسرائیل‌و ئێران هەیەو بەرپرسانی ئەو وڵاتانەش هەڕەشەی توند لەیەكتری دەكەن.

هـ ـ ح