شارپرێس:
وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی
تیمی گەرانی ئەمەریكی رایانگەیاند، پارچە تێكشكاوەكانی كەشتییەكی فڕۆكەهەڵگری ئەمەریكایییان دۆزیوەتەوە ، كە لەكاتی شەڕكردن لەگەڵ هێزە ژاپۆنییەكان لەساڵی ١٩٤٢ لە زەریای هێمن دا نقووم بووە .
تیمەكە راشیانگەیاند، كە پارچە تێكشكاوەكانی كەشتی فرۆكەهەڵگری (یو ئێس ئێس هۆڕنێت) لە مانگی یەكی ئەمساڵ لەقووڵایی ٥٤٠٠ مەتر لە ژێر ئاوی زەریای هێمن دا دۆزراوەتەوە ، كە بودجەی گەرانی ئەم پرۆسەیەش " پۆڵ ئالین" دامەزرێنەری هاوبەشی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت دابینی كردووە .
پێشتر، شوێنی لەنگەرگرتنی كەشتییە فڕۆكەهەڵگرەكە لەكاتی نقووم بوونییەوە لە شەڕی "دوورگەكانی سانتاكروز" وەك مەتەڵێك وابوو ، كە تێیدا بووە هۆی كوشتنی ١٥٠ دەریاوان لەتێكرای ستافی كەشتییەكە، كە لە ٢٢٠٠ كەس پێك هاتبوو .