سەگ مەترسییەكی راستەقینەیە و هەڕەشەیە بۆ سەر ژیانی وشكایی

هەمەڕەنگ

14/02/2019‌ 3863 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
وەرگێران: حلمی رەسول رەزا
كۆمەڵێك زانای نێودەوڵەتی ئاشكرایان كردووە سەگ مەترسییەكی جدییە بۆ سەر ژیانی وشكانی لەسەر زەوی، لەگەل ئەوەی لەمێژوودا رۆلێكی سودبەخشی هەبووە وەك پاسەوانی و هاورێی بەوەفای مرۆڤ.

زانتكان بڕوایان وایە سەگ بەشداری بەرچاوی هەبووە لە نەهێشتنی ژمارەیەكی زۆر لەگروپی ئاژەڵە كێوی و باڵندەكان و بووەتە خراپترین جۆری ئەو ئاژەڵانەی مرۆڤ بەشداری لەبڵاوبوونەوەیان دەكات لە دوای مەیمون و مشك.

لێكۆلینەوەیەكی یەكێتی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی سروشت (IUCN) ئەوە دووپاتدەكاتەوە، لە ئێستادا سەگ هەڕەشە لە 200 جۆر لەئاژەڵی كێویی دەكات و هەندێك لەوان لەسەر لێواری لەناوچەندان، بەبێ ئەوەی كەس گرنگی بەكێشەی سەگ بدات.

لێكۆڵینەوەكە ئەوەشی خستووەتە روو، ئەو كەسانەی سەگیان هەیە گوێ بەوە نادەن بەڕەلای سەر وشكانی و داستانەكانیان بكەن، ئەمەش دەبێتە مایەی لەناوچوونی ژیانی وشكانی لەسەر رووی هەسارەی زەوی، رەنگە بە شێوەیەكی لەسەرخۆ ، بەڵام كاریگەر.

زاناكان وای دادەنێن زیاتر لە ملیارێك سەگ ی ماڵی لە جیهاندا بونیان هەیە، هەندێك لەوان دڕن و ئازادی ئەوەیان هەیە بگەنە ناوچە وشكانیەكان، لەهەمان كاتدا لێكۆلێنەوەكە رێژەی ئەو سەگە درانەیان بلاو نەكردووەتەوە.

 دیاردەی وێرانكردنی ژینگە بڵاوبۆتەوە بەتایبەتیش لە ناوچەكانی ئاسیا و ئەمەریكای باشور و ئوسترالیا، هەروەها لێكۆلینەوەكە هۆشداری دەدات لە زیاد بونی ئەم كێشەیە، چونكە زیاد بوونی ژمارەی مرۆڤ مانای زیاد بونی ژمارەی سەگە لەگەڵیاندا.

سەرچاوە: BBC