شارپرێس:
جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێ، وه‌رزی داهاتووی یاسادانانی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی عێراق، شۆڕشێك ده‌بێت بۆ ده‌رچوونی ژماره‌یه‌ك یاسا.
به‌شیر حه‌داد، جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، وه‌رزی یه‌كه‌می یاسادانانی په‌رله‌مان به‌بێ ده‌رچوونی هیچ یاسایه‌كی گرنگ كۆتاییهات، به‌ڵام وه‌رزی دووه‌می یاسادانان شۆڕشێكی گه‌وره ده‌بێت بۆ ده‌رچوونی ژماره‌یه‌ك یاسای گرنگ.
به‌وته‌ی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، سه‌رجه‌م ئه‌و پڕۆژه‌یاسایانه‌ی له‌وه‌رزی دووه‌می یاساداناندا ده‌بنه یاسا، له‌به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیانی عێراق‌و بوژاندنه‌وه‌ی ژیرخانی ئابووری، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه ڕزگاركراوه‌كاندان.
ده‌نگدان بۆ ته‌واوكردنی كابینه‌ی حكومه‌ت به‌وته‌ی حه‌داد یه‌كێكی دیكه ده‌بێت له‌به‌رنامه‌ی كاری وه‌رزی دووه‌می یاسادانانی په‌رله‌مانی عێراق.
ر. ج