شارپرێس:
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرایكرد، ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ریی له‌شه‌ودا مه‌ترسی حاڵه‌ته‌كانی مردن له‌سه‌ر نه‌خۆشه‌كه زیاد ده‌كات.
ڕۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی ئه‌نجامێكی سه‌رسوڕهێنه‌ری توێژینه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه، كه تیایدا ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕوو، پێویسته پزیشكه‌كان خۆیان له‌ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ نه‌خۆشه‌كانیان له‌كاته‌كانی شه‌ودا به‌دوربگرن.
توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه‌شی بۆده‌ركه‌وتووه، ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ریی له‌شه‌ودا ئه‌گه‌ری مردنی نه‌خۆشه‌كه، یاخود خراپتربوونی دۆخی ته‌ندروستیی زیاد ده‌كات، به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی له‌شه‌ودا نه‌شته‌رگه‌رییان بۆ ناكرێت.
به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن‌و ناڕێكی له لێدانه‌كانی دڵدا، به‌دیارترین مه‌ترسییه‌كانی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ریی له‌شه‌ودا هه‌ژماركراوه.
ڕ . ج