شارپرێس:
گه‌نجێك له ڕۆژی خۆشه‌ویستیدا به‌شێوه‌یه‌كی دوور له‌چاوه‌ڕوانی به بۆمبێكی ده‌ستی هه‌ڕه‌شه له خۆشه‌ویسته كۆنه‌كه‌ی ده‌كات.
له‌نێو هه‌واڵ‌و چالاكیه‌كانی ڕۆژی خۆشه‌ویستی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، هه‌واڵی گه‌نجێكی سوریی سه‌رنجی به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و تۆڕه‌ی به‌لای خۆیدا ڕاكێشاوه، ئه‌ویش به فڕێدانی بۆمبێكی ده‌ستی بۆ ماڵی خۆشه‌ویسته كۆنه‌كه‌ی له‌مڕۆدا كه هاوكاته له‌گه‌ڵ ڕۆژی خۆشه‌ویستیدا.
گه‌نجه‌كه وه‌ك ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیه‌ك له به‌رامبه‌ر جێهێشتنی له‌لایه‌ن خۆشه‌ویسته كۆنه‌كه‌یه‌وه، بۆمبه‌كه‌ی له‌نزیك ماڵی ئه‌و كچه فڕیداوه كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی زه‌هرا له پارێزگای حومس له‌سوریا.
ڕ . ج