شارپرێس:
نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاریی لوت به‌یه‌كێك له به‌ربڵاوترین نه‌شته‌رگه‌رییه‌كان له جیهان به‌گشتی‌و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌تایبه‌ت داده‌نرێت، به‌ڵام نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه له‌گه‌ڵ خۆیدا كۆمه‌ڵێك مه‌ترسی ڕوبه‌ڕووی ئه‌و كه‌سه ده‌كاته‌وه، كه نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه ئه‌نجامده‌دات.
نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاری لوت، ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه‌ی هیچ ته‌مه‌نێك ناناسێت‌و گه‌نجان‌و به‌ته‌مه‌نه‌كان پێكه‌وه بۆ جوانكاریی لوتیان ئه‌نجامیده‌ده‌ن، به‌ڵام خودی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه چه‌ند مه‌ترسییه‌ك له‌دوای خۆی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه دروستده‌كات، كه نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه ئه‌وانیش بریتین له:
كێشه‌كانی هه‌ناسه‌دان له‌پاش نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه، جێبرین‌و سڕبوونی به‌رده‌وامی لوت، ئه‌وه جگه له مه‌ترسی خوێنبه‌ربوون.
له‌حاڵه‌تێكدا گه‌ر نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت واته به‌دڵی كه‌سه‌كه نه‌بێ، ئه‌بێ لایه‌نی كه‌م بۆ ماوه‌ی ساڵێك زیاتر چاوه‌ڕێبكات تا دواتر نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی دیكه ئه‌نجامبدات.
ڕ . ج