سكاڵایەكی 100 ملیۆن دۆلاری لەسەر كیم كاردیشیان تۆماردەكرێت

هەمەڕەنگ

15/02/2019‌ 957 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیایەكی ئەمریكی، سكاڵایەكی لەسەر كیم كاردیشیانی ئەستێرەی سینەمایی ئەمریكی تۆماركرد، ئەوەش بەهۆی كشانەوەی لەگرێبەستێكی نێوانیان.

ئەو كۆمپانیای سكاڵاكەی لەسەر كیم كاردیشیان تۆماركردووە، ناوی "David Liebensohn" تەكنیكییە، كە داوای 100 ملیۆن قەرەبوو لەو ئەستێرە تەلەفزیۆنییە دەكات.

گرێبەستەكە لەساڵی 2014 لەنێوان كیم‌و كۆمپانیاكە تۆماركراوە، كە لەسەر نیشانەی بازرگانی "emojis" واژووكراوە.

بەپێی گرێبەستەكە داهاتی ئەو نیشانەیە بەرێژەی 60%بۆ كۆمپانیاكە دەگەڕێتەوەو ئەوی تریش بۆ كیم كاردیشیان.

هـ ـ ح