وێنە.. گرانترین یەختی جیهان نرخەكەی 800 ملیۆن دۆلارە

جیهان

15/02/2019‌ 880 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویكردەوە، گەورەترین یەختی جیهان رووبەرەكەی بەقەد یاریگایەكی تۆپی پێی دەبێت‌و نرخەكەشی 800 ملیۆن دۆلاری ئەمریكییە.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، یەختەكە تایبەت دروست كراوە، ئەوەش لەچوارچێوەی پرۆژەی "فالكاری"، كە درێژییەكەی 229 مەترەو گەورەترە لەیەختە بایبەتەكەی بن زاید ئال نهیان سەرۆكی ئیمارات.

یەختەكە 52 كەس دەگرێت‌و بە تیمی خزمەتگوزراییەوە دەگاتە 92 كەس، خێراییەك زۆری هەیە، گازینۆی تایبەتی هەیە، كە لەلایەن چۆڵ بارك دیزاین كراوە.

یەختەكە بەهەشت مانگ دروستكراوەو هەیكەلەكەی بە ئەلەمنیۆم دروست كراوەو بڕیارە بەم نزیكانە بۆ فرۆشتن نمایشبكرێت.

هـ ـ ح