مادەی ئاسنی زیاد لەپێویست لە لەشدا مەترسی جەڵتە دروستدەكات

جیهان

15/02/2019‌ 2648 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
توێژینەوەیەكی نوێ دەریخستووە، كە مەترسی توشبوون بە جەڵتە بەتایبەت ئەو جۆرەی، كە لە ڕێگەی خوێن مەین و بەربەستەكانی دیكەی ھاتوچۆكردنی خوێن لەدڵدا دروست دەبن - لەو كەسانەدا دەبێت، ڕێژەی ئاسن لە لەشیاندا بەرزە.

زاناكانی "كۆلێجی ئیمپریال لەندەن" لەبەریتانیا مەترسی جەڵتەیان لەو كەسانەدا تاقیكردووە ، كە زانیاریان ھەیە لەسەر ڕێژەی ئاسن، یان جیاوازی بۆ ماوەیی، كە كاریكردووەتە سەر ڕێژەی ئاسن لە لەشیاندا.

ئەو بەڵگەیە ئەوە دەسەلمێنێت، كە ئەوانەی بەبۆماوەیی ڕێژەكە تێیاندا بەرزترە، مەترسی توشبوون زۆر زیاترە لەو كەسانەی رێژەكە تێیاندا كەمترە.

لەلایەكی ترەوە وا دەەدەكەوێت، ئەو مەترسییە بەرزتر بێتەوە بۆ توشبوون بەجەڵتەی دەماغ، كە جۆرێكی جەڵتەیە بەھۆی بەربەستێكەوە لەلولەی خوێندا خوێن لەبەشێكی مێشكدا كۆدەبێتەوەو قەتیس دەبێت.

پسپۆڕانی ئەو بوارە ھۆشداری دەدەن، كە پێویستە خەڵك ئەو دۆزینەوانە وەكو ھۆكارێك بەكارنەھێنێت بۆ گۆڕینی ڕێژەی ئاسنیان‌و داوای توێژینەوەی زیاتر بكەن بۆ دڵنیابوونەوە لە ئەنجامەكان و دۆزینەوەی ھۆكاری ئەوەی بۆچی ماددەی ئاسن لە لەشدا ئەو كاریگەرییە بەجێدەھڵێت.

دكتۆر "دیپێندەر جێڵ"، كە مامۆستای بەشی "تەندروستی كۆمەڵ"ە لە "كۆلێجی ئیمپریال لەندەن" دەڵێت : ئەمە تەنیا ھەنگاوێكی سەرەتایی دۆزینەوەكەیە و بەڵنیاییەوە ئێمە ھێشتا داوای كەمكردنەوەی بڕی ئاسن لەو كەسانە ناكەین، كە مەترسی توشبوون بە جەڵتەیان لەسەرە.

وەرگێڕان: ھێمن قادر