شێوازێكی نوێ‌ بۆ چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجە

جیهان

15/02/2019‌ 3110 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شێرپەنجە، كە نەخۆشییەكی ئاڵۆزەو گرێیەكانی لە كۆمەڵێك خانە دروستدەبن‌و تائێستا هەوڵەكان بۆ چارەسەری ‌و بنبڕكردنی بەتەواوی سەركەوتوو نەبوون.

لێكۆڵەرانی زانكۆی ئۆكسفۆردی بەریتانی شێوازێكی نوێی گەشەپێداوە، كە بەیەكجاری مێژووی ژیانی هەزاران خانەی شێرپەنجەیی دیاریدەكات و ئەو شێوازەش دەتوانێت لەدۆزینەوەی شێوازە، نوێیە دەرمانییەكان كاریگەرتر بێت.

بەپێی توێژینەوەكان خانە شێرپەنجەییەكان، لەسەرەتاوە خانەی ئاسایی بوون، كە بە دەركەوتنی بازدان و جوڵەیەكی تایبەت بەو شێوازەیان لێهاتووەو گەشەو بڵاوبوونەوەی ئەوان چیدی، لە كونتڕۆڵ دەرچووە.

هەر بەپێی توێژینەوەكان خانە شێرپەنجەییەكان لەنێو گرێكاندا دەتوانن بەشێوازی جۆراوجۆر بجوڵێن، تا ئەو جێگایەی هەندێك شێوازی دەرمانی تەنیا لەسەر هەندێك شێرپەنجە دەتوانێت كاریگەر بێت.

ئەڵبەت ئەو خانانەی، كە هێشتا تەندروست ماونەتەوە، دەتوانن لە جەستەدا گەشەی خۆیان بەردەوامی پێبدەن وبڵاو ببنەوە.

ئادام مید یەكێك لەلێكۆڵەرانی ئەو پڕۆژەیە وتی: بەبێ زانینی جۆری ئەو خانانەی، كە نەخۆش هەیەتی، پێشبینیكردنی شێوازێكی دەرمانكردن كەمێك دژوارە، كە ئەمەش بەو واتایە دێت، نەخۆشی نەخۆشانی شێرپەنجەیی زۆرجار سەرهەڵدەداتەوە، چونكە شێوازەكانی دەرمانی بەس هەندێك لەجۆرەكانی خانە شێرپەنجەیەكان لەنێو دەبات.

لێكۆڵەرانی زانكۆی ئۆكسفۆرد بۆ ناساندنی ژمارەیەكی بەربڵاو لەخانە شێرپەنجەییەكان ئەو شێوازەیان داهێناوەو ناوی TARGET-seq)  ئەوەندە هەستیارە، كە دەتوانێت جوڵەو بازدانی جۆراوجۆر لەخانەیەك دیاری بكات. 

ئەم تەكنیكە هەروەها دەتوانێت مێژووی ژیانی ئەم خانانە دیاریبكات، بۆ نموونە دەتوانێت جوڵە و هەلومەرجێك، كە خانەیەكی شێرپەنجەیی هەیبووە، تێبگات.

تیمی لێكۆڵینەوەی زانكۆی ئۆكسفۆرد ئەم تەكنیكەیان لەسەر 4559 خانەی شێرپەنجەیی، كە پەیوەندی بە 15 جۆر نەخۆشی تووشبوو بەشێرپەنجەیی خوێن بوون، تاقیكردەوە، كە خاڵی سەرنجڕاكێش ئەوە بوو هەموویان جۆرە شێرپەنجەیەكیان هەبوو، بەڵام شێوازی دەرمانكردنی یەكسانیان وەرگرتبوو، لەكاتێكدا مێژووی ژیانی خانە شێرپەنجەییەكانی زۆربەیان لەیەكترجودا و جیاواز بوو.

بەو شێوازە دەرمانییە نوێیە، لێكۆڵەران دەتوانن جۆری خانەی شێرپەنجەیی لەنەخۆشەكاندا باشتر بناسنەوە و شێوازی دەرمانكردنی تایبەتتر لەسەریان ئەنجامبدەن و تاقیبكەنەوە تا گرێ شێرپەنجەییەكانی بە تەواوەتی لەنێو ببات.