بەكارهێنانی حەبی دژە سكپڕی ئاسەواری دەروونی جێدەهێڵێت

جیهان

15/02/2019‌ 991 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لێكۆڵەران بەو ئەنجامە گەیشتوون، بەكارهێنانی حەبی دژە سكپڕی دەتوانێت ئاسەواری فیسیۆلۆجی‌و دەروونی توندی بەدوادا بێت.

لەئێستادا زیاتر لە 100 ملیۆن ژن لەسەرانسەری جیهاندا حەزی دژە سكپڕی بەكاردێنن، كە لەو بارەوە چەندین هۆشداری دراوەو دواین هۆشداریش كاریگەری خراپییەتی بەسەر دەروونەوە.

بەپێی هەواڵێكی مێدیكاڵ دەیلی لێكۆڵەران لەتوێژینەوەیەكی نوێدا 95 بەشداربووی ئافرەتیان خستووەتە ژێر پشنینەكانەوە، كە ژمارەیەك لەوان حەبی دژەسكپڕییان بەكارهێنابوو، كە تێگەیشتن ئەو حەبانە لەسەر دۆخی دەروونی ئەوان كاریگەری دانابوو.

ئەلێكساندێر لیچێك، لەزانكۆی گریفسۆڵد(University of Greifswald)ی ئەڵمانیا وتی: گۆڕانكارییە هۆرمۆنییەكانی ئیسترۆجین(estrogens) و پڕۆجیسترۆن(Progesterone)  دەبێتە هۆی گۆڕانی هەستەكانی خانمان‌و لەو ڕوانگەشەوە، كە حەبە دژە سكپڕییەكان ئەو دوو هۆرمۆنە لەنێو دەبەن و سەركوتیان دەكەن، لەبەر ئەوە دەتوانن لەسەر هەستەكانی خانمان كاریگەری بەجێبهێڵن.

هەروەها وتیشی: ئەگەر خانمانیش دەیانەوێت ئەو حەبانە بەكار بێنن، دبێت پێشوەختە بەدڵنیاییەوە پێش لە خواردن و بەكارهێنانیان، ڕاوێژ بەپزیشكەكانی خۆیان بكەن.