ئەو ئۆتۆمبیلەی پوتین واژووی لەسەر كرد لەزیادكردنێكی ئاشكرا دەفرۆشرێت

جیهان

15/02/2019‌ 1032 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەو ئۆتۆمبیلەی ڤلادیمێر پوتینی سەرۆكی روسیا واژووی لەسەركرد، لەزیادكردنێكی ئاشكرا دەفرۆشرێت.

ئۆتۆمبیلەكە لەجۆری "فۆڵكس واگن"ی رەنگ سپییەو سەرۆكی روسیا لەمیانی ئاهەنگی وەزیری دەرەوەی نەمسا كارین كنایسل واژووی لەسەركرد.

ئۆتۆمبیلەكە لەو زیادكردنە ئاشكرایەدا لە 20 هەزار یۆرۆ فرۆشراوە، ئەوەش بەپێی رۆژنامەی "Kurier".

هەر بەپێی رۆژنامەكە ئەوە گرانترین نرخ بووە بۆ ئەو جۆرە ئۆتۆمبیلە ، كە تائێستا فرۆشراوەو بەهۆی واژووەكەی سەرۆكی روسیاش ئەو نرخەی كردووە.

هـ ـ ح