ئەگەر هەیە بۆشایی ئاسمان ببێتە مەیدانی شەڕی ئەمریكاو چین‌و روسیا

جیهان

15/02/2019‌ 919 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەگەر هەیە بۆشایی ئاسمان ببێتە مەیدانی شەڕ، ئەوەش لەكاتی ڕوودانی ھەر كێشەیەك لەنێوان ئەمریكاو هەردوو وڵاتی چین‌و روسیا.

لە ڕاپۆرتێكی نوێی دەزگای ھەواڵگری ئەمریكا، هۆشداریدراوە، ڕوسیا و چین چەكی نوێ بەرھەمدەھێنن بە مەبەستی ھێرش كردنە سەر مانگە دەسكردەكانی وڵاتەكەی لەبۆشایی ئاسماندا.

راپۆرتەكە ئاشكراشیكردووە، كە ئێستا ھەردوو وڵاتە زلھێزەكە خۆیان ئامادە كردووە بۆ ئەوەی بۆشایی ئاسمان بكەن بە مەیدانی جەنگ ئەوەش لەدژی ئەمریكا.

مانگی پێشوو، دەزگای ھەواڵگری ئەمریكا ڕاپۆرتێكی بڵاوكردەوە، كە دەربارەی ھێز و توانای سوپای چین بوو، هۆشداریشدا، ئەو وڵاتە تەكنەلۆجیای پێشكەووتوو بەرھەم دەھێنێت لەبواری بۆشایی ئاسمانیدا، كە دەتوانێت ببێتە ھەڕەشە بۆ مانگە دەستكردەكانی ئەمریكا.

هەروەها راپۆرتە نوێیەكەی دەزگا هەواگرییەكەی ئەمریكا رایگەیاندووە، ئەگەری ھەیە ھەردوو وڵاتە زلھێزەكە لە كاتی روودانی ھەر كێشەیەكی سەربازی ڕوو لەبۆشایی ئاسمان بكەن و هێرشەكان ئەنجام بدەن.

لەو بارەوە كارگێرێكی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا رایگەیاندووە، ئێستا بۆشایی ئاسمان ئێستا بووەتە ناوچەی جەنگ.

هەروەها رایگەیاندووە "ئێمە ناتوانین بۆشایی ئاسمان وەكو ناوچەیەكی پەناگە ببینین لە كاتی ھێرشدا".

ئەمە لەكاتێكدایە، سوپای ئەمریكا بەرێژەیەكی زۆر گەورە كەرەستەی بواری ئاسمانی زیادكردووە لە ساڵانی پێشوودا، یەكێك لەوانە مانگی دەستكردنی پەیوەندییەكانە، كە پەخشی ھێڵی مۆبایل و ئینتەرنێت دەكات.

ھەروەھا مانگی دەستكردی گەڕان، كە سیگناڵی ھەواڵگری پێیە و دەتوانێت زانیاری لەسەر شوێنی سوپای دوژمن دیاری بكات و ھەستەوەرەكانی بۆشایی ئاسمانیش، ولایەتە یەكگرتووەكان ئاگاداردەكاتەوە بۆ ھەڵدانی موشەك، ئاگاداركردنەوەی شوێن و رێنشاندەری ‌و مانگی دەستكردی كاتی-یش، كە GPS  دابین دەكات بۆ سوپای ئەمریكا و زۆربەی ئەمریكییە.

وەرگێڕ: ھودا فەرھاد ئەبدولقادر