بڕیارە نوێیەكەی ترامپ لەبەرژەوەندی كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی چەكە

جیهان

15/02/2019‌ 1016 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بڕیارە نوێیەكەی دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا، ێگای ئاسان كردووە بۆ كۆمپانیا وەبەرهێنەكانی چەك تا بتوانن چەكی زیاتر بفرۆشن بەوڵاتانی دەرەوە.

بەهۆی بڕیارەكەی دۆناڵد ترامپ پیشەگەرەكانی بواری چەك چیتر پێویستیان بەمۆڵەتی كارگێری بۆ دەرەوە نییەو دەتوانن چەك بەرهەم بهێنن، رەوانەی دەرەوە بكەن.

بەپێی بڕیارەكە، چەكە نیمچە خۆكارەكان، گڕ فڕێدەر و تەنانەت چەند نارنجۆكێكیش، ئەو چەك‌و تەقەمەنیانەن پیشەگەرەكانی بواری چەكی ئەمریكا دەتوانن بەئاسانی بۆ دەرەوەی وڵاتی بنێرن.

بڕیارەكە بەمەبەستی گۆڕانكاری‌و ئاسانكاری دەركراوە لەلایەن سەرۆكی ئەمریكاوە، كە كۆمپانیاكان چیتر پێویستیان بە مۆڵەت وەرگرتن نابێ لە وەزارەتی دەرەوە بۆ فرۆشتنی چەندەھا جۆر لەچەكەكان. 

ئەمە لەكاتێكدایە، پێشتر باراك ئۆبامای سەرۆكی پێشووی ئەمریكا هەوڵی هەبوو بۆ دەركردنی چەند یاسایەك، بۆ ئەوەی بەكارهێنان‌و فرۆشتنی چەك لەسەر كۆمپانیاكان قورس بكات، بەڵام هەوڵەكەی سەركەوتوو نەبوو، تا ئەم بڕیارەی سەرۆكی نوێی ئەمریكای بەدواوە هات.

وەرگێڕان: ھودا فەرھاد عەبدولقادر