فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق لەناو قووڵایی خاكی سوریا راوی چەكدارانی داعش دەكەن

عیراق

15/02/2019‌ 830 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمەڵێك چەكداری داعش لەناو خاكی سوریا كوژران، ئەوەش بەهۆی هێرشی فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق.

بەپێی زانیارییە هەواڵگیرییەكان لەدوو رۆژی رابردوو فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق چەند ناوچەیەكیان لەناو قووڵایی خاكی سوریا بۆردومان كردووە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، بۆردومانەكە بۆ بەئامانجگرتنی چەند مۆڵگەیەكی چەكدارانی داعش بووەو بەو هۆشەوە چەند چەكدارێك كوژراون.

ماوەی رابردوو بەشار ئەسەدی سەرۆكی سوریا، سوپای عێراقی سەرپشك كرد لەبۆردومانی چەكدارانی داعش لەناو خاكی وڵاتەكەی.

هـ ـ ح