بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامە

sharpress.net

542 جار خوێندراوه‌ته‌وه

15/02/2019‌

شارپرێس:
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامە، ئەوەش بەهۆی كەمبوونەوەی بەرهەمی ئەمریكا، كە كاریگەری نەرێنی لەسەر بازاڕەكان داناوە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 96 سەنت بەرێژەی 1.5% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 64.57 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، كە ئەوە بەرزترین ئاستی 2019یە تۆماریكردووە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ 51 سەنت بەرێژەی 0.95% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 54.41 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

راپۆرتەكان چەند رۆژێكە باس لەكەمبوونەوەی بەرهەمی ئەمریكا دەكەن، كە ئەوە كاریگەری لەسەر بازاڕ داناوەو بەو هۆیەشەوە نرخی نەوت رۆژانە لەمامەڵەكان بەرزبوونەوە تۆماردەكات.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved