بەردێكی هەرەمی خۆفۆ ململانێ لەنێوان میسرو سكۆتلەندا دروستدەكات

جیهان

15/02/2019‌ 2189 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی
بەردێكی هەرەمی گەورەی خۆفۆ، كە پێی دەوترێت "جیری" و پێش هەزاران ساڵ بەشێك بووە لەبەرگی دەرەوەی هەرەمەكە، ئێستا لە مۆزەخانەی نیشتمانی سكۆتلەندا لەئەدنبرە دانراوەو بووەتە سەرچاوەی ناكۆكی نێوان ئەو وڵاتەو میسر.

شەعبان عەبدولجەواد، سەرۆكی ئیدارەی شوێنەواری هاوردەكراو لەوەزارەتی شوێنەواری میسر رایگەیاند، بەرپرسانی وڵاتەكەی داوایان لە مۆزەخانەی نیشتمانی سكۆتلەندا كردووە، ئەو بەڵگانە بخەنە ڕوو، كە دەیسەلمینێت مۆزەخانەكە ئەو بەردەی بەشێوەیەكی یاسایی و رەوا دەست كەوتووە، بەڵام تائێستا هیچ بەڵگەیەكییان بەدەست نەگەیشتووە.

ئەو بەرپرسەی شوینەواری میسر بۆ ئاژانسی رۆیتەرز راشیگەیاند، پەیوەندییان بە باڵیۆزخانەی میسر لەو وڵاتە  كردووە ، ئەوانیش پەیوەندییان بەئیدارەی مۆزەخانەكە كردووە ، وەڵامی مۆزەخانەكە ئەوە بووە ئەوان ئەو پارچە شوینەوارەیان بەشێوەیەكی رەوا دەست كەوتووە ، بەڵام ئێمە دەڵێین مافی خۆمانە چاومان بەو بەڵگانە بكەوێت، كە  دەیسەلمێنن ئەو بەردە بەشێوەیەكی رەوا و یاسی چووەتە دەرەوە.

بەقسەی عەبدولجەواد، مۆزەخانەكە رایگەیاندووە، شایەتی دەستەی شوێنەواری ئەوكات‌و شایەتی پارێزگاری ئەوكاتی جیزەیان پێیە بۆ بەدەستهێنانی ئەو پارچە شوێنەوارە ، بەڵام "تائێستا ئێمە چاومان بەو بەڵگە و شایەتییانە نەكەوتووە" .

بەگوێرەی پێگەی مۆزەخانەكە لەسە ئینتەرنێت ، ئەو بەردە  میژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵەكانی نێوان ٢٥٨٩ – ٢٥٦٦ ی پێش زایین، سەرەتا ئەو بەردە لە ساڵی ١٨٧٢ لەسەر دەستی كەسێك بەناوی جارلز سمیس هێنراوەتە بەریتانیا .

مۆزەخانەكە ئەوەشی راگەیاندووە، ئەو كەسە كاتی خۆی رێپێدانی ئەوەی هەبووە، كە ئەندازەی هەڕەمی خۆفۆ بگرێت، دواتریش لەكاتی كاركردنی لەگەڵ هاورێیەكی لە جیزەـ كە ناوی ئینمان دیكسۆن بووە،  ئەو بەردەیان لەژێر داروپەردووی بەشی خارەوەی هەرەمەكە دۆزیوەتەوە، روونیشیكردووەتەوە دیكسۆن ئەو كەسە بووە، كە بەردەكەی هێناوەتەوە بۆ ئەدنبرە ، كە پیشتر لەماڵی جارلز سمیس نمایش كرابوو .

بەڵام وەزارەتی شوێنەواری میسری سوورە لەسەر ئەوەیـ كە چاوی بەو بەڵگانە بكەوێت  دەیسەلمینێت مۆزەخانە سكۆتلەندییەكە خاوەنی ئەو بەردەیە ، ئەگەر نا رێوشوینی پیویست دەگرنە بەر .

مۆزەخانەكە هەروەها رایگەیاندووە بەردی "جیری" یەكێكە لەو ژمارە كەمەی بەردی رووی دەرەوەی هەرەمی گەورەی خۆفۆ، كە تا ئێستا ماون‌و لەدەرەوەی میسر نمایش كراون .