كوڕەكەی ئەردۆغان میلیشیایەكی هاوشێوەی داعش لەتوركیا دروستدەكات

جیهان

15/02/2019‌ 8763 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
واڵی تایبەتی ڕۆژنامەی "دوجروس"ی توركی گرتەیەكی ڤیدیۆیی كوڕەكەی رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك كۆماری توركیای بڵاوكردووەتەوە، كە لەناو ئاپۆڕەی كۆمەڵێك گەنج دایە.

لەڤیدیۆكەدا دەردەكەوێت گەنجەكان سوێندێكی تایبەتی بۆ كوڕەكەی ئەردۆغان دەخۆن، كە تایبەتە بە دامەزراندنی وەقفێكی تازەو بیلال ئەردۆغان سەرپەرشتی دەكات.

ڕۆژنامە توركییەكە بڵاویشیكردەوە، بیلال ئەردۆغان وەقفێكی تازەی دامەزراندووەو ناوی لێناوە ((وەقفی گەنجانی توركیا))، كە تەنیا گەنجانی نێر لە خۆی دەگرێت.

هەروەها رۆژنامەكە بڵاویكردووەتەوە، گەنجەكان  لە ڤیدیۆكەدا دەردەكەونـ كە دەورەی ((بیلال)) یان داوە و سوێندی تایبەتی بۆ دەخۆن.

وەرگێڕان: لوقمان حاجی قادر