پەرلەمانتارێكی سلوڤینیا پاش دزینی لەفەیەك دەستبەرداری پەرلەمانتاری بوو

جیهان

15/02/2019‌ 1323 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نوێنەرێكی پەرلەمانی سلوڤینیا پاش دزینی لەفەیەك لە دوكانێك لەلوبیانای(Lubiana)  پایتەخت، وازی لە كاری پەرلەمانتاری هێنا.

داریج كڕاجیچی پەرلەمانتار، لەو بارەیەوە بە ڕاگەیاندنە ناوخۆییەكانی وڵاتەكەی ڕاگەیاندووە، كارمەندانی ئەو دوكانە لە بەردەم دوكانەكایاندا ئەویان ئیهمالكردووە و ماوەی سێ خوولەك لەوێ بەدیاریانەوە وەستاوە و پاشان بەهەڵگرتنی لەفەیەك ویستوویەتی ئەمنییەتی فرۆشگەكەیان تاقیبكاتەوە.

داریج كڕاجیچی راشیگەیاندووە، كەس بە دزییەكەی نەزانیوە، بەڵام سەعاتێك پاش دزییەكە بۆ فرۆشگاكە گەڕاومەتەوە و پارەی لەفەكەی پێداون و داوای لێبوردنی كردووە.

هەروەها رایگەیاندووە، پاش هەڵگرتنی لەفەكە خاوەن دوكانەكە ئەوەندە خەریكی قسەكردن بووە، پاش ڕووداوەكە نە هاوارێكیان بەدوایدا كردووە و نە بەكارەكەشیان زانیوە، بەڵام دواتر لەو كارەی پەشیمان بووەتەوە.

ئەمكارەی نوێنەری سلۆڤینیاش كاتێك ئاشرابوو، كە خۆی بابەتەكەی لە دانیشتنێكی پەرلەماندا هێنایە بەرباس و هەمووان بە بیستنی چیرۆكەكەی پێكەنین، بەڵام  ڕۆژی دواتر سەرۆكی پەرلەمانی حیزبی دەسەڵاتدار، ئەو كارەی نوێنەرەكەی ئیدانەكرد و بەكارێكی قبووڵنەكراوی لەقەڵمدا.

كراجیچی پەرلەمانتاریش پاش قبوڵكردنی بەپرسیارییەتی كارەكەی وازهێنانی خۆی لە پەرلەمانتاری پێشكەشكرد، لەكاتێكدا ماوەی نزیكەی ساڵێكە وەك پەرلەمانتار هەڵبژێراوە.

بەپەلە