شارپرێس:
وه‌زیری كۆچ وكۆچبه‌رانی عێراق لەگەڵ ماتایس ڤۆڵته‌ر باڵیۆزی هۆڵه‌ندا له‌عێراق کۆبویەوە.
ئەمڕۆ هەینی وه‌زاره‌تی
كۆچ‌و كۆچبه‌ران، له‌میانه‌ی كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ ماتایس ڤۆڵته‌ر باڵیۆزی هۆڵه‌ندا
له‌عێراق، نه‌وفه‌ل به‌ها مو‌سا، وه‌زیری كۆچ وكۆچبه‌رانی عێراق رایگه‌یاندووه
"به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك ره‌تیده‌كه‌نه‌وه هاوڵاتیانی عێراقی په‌نابه‌ر له‌وڵاتان
به‌زۆر بنێردرێته‌وه‌و ده‌بێت ئه‌و پرۆسه‌یه به‌خۆویستانه‌بێت".
وه‌زاره‌تی كۆچ‌و كۆچبه‌ران،
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه "پێویسته رێگاچاره‌یه‌كی گونجاو بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی
هاوڵاتیانی په‌نابه‌ری عێراقی له‌ده‌ره‌وه بدۆزرێته‌وه كه بۆ وه‌رگرتنی مافی
په‌نابه‌رێتی داواكارییان ره‌تكراوه‌ته‌وه‌و ده‌بێت گره‌نتی گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆویستانه‌یان
بكرێت".
نه‌وفه‌ل به‌ها مو‌سا
ئه‌وه‌شی وتووه "ده‌بێت كێشه‌ی په‌نابه‌ره عێراقییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی
مرۆڤانه چاره‌سه‌ر بكرێت‌و رێز له‌بۆچونی خۆیان بگیرێت به‌پێی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان
مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت".
هـ ـ ر