خواردنەوەی تەندروست لەكاتی وەرزشكردن گورچیلە دەپارێزێت

جیهان

16/02/2019‌ 1014 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
توێژینەوەیەكی نوێ هۆشداری دەدات، لەسەر خوردنەوەی ئەو جۆرە خواردنەوانەی لەكاتی ئەنجامدانی چالاكی وەرزشیدا دەبێتە هۆی مەترسی  زیادكردنی نەخۆشییەكانی گورچیلە .

توێژەرانی زانكۆی (بەفەلو) لەشاری نیۆرك هۆشداریاندا سەبارەت بەو خوردنەوانەی، كە شەكر و مادەی كافاین-یان تێدایە لەكاتی ئەنجامدانی چالاكی وەرزشی لەناوچە گەرمەكان.

توێژینەوەیەكە لەسەر ١٢ كەسی پێگەشتوو ئەنجامدرا، كە ئەو كەسانە مانەوە بەئەنجامدانی چالاكی وەرزشی  بۆ ماوەیەكی دورودرێژ لە تاقیگەیەكی ئامادەكراو بە (٩٦ پلای فارانایت)، كە دەگاتە  (٣٥.٥ پلەی سیلیزی ).

لەبەشێكی توژینەوەكە بەشداربووان بەخواردنەوەی ئەو خوردنەوانەی، كە شەكرو كافاینیان تێدایە (فراكتۆز) وە لە بەشێكی تری توێژینەوەكە بەشداربووان تەنیا ئاویان خواردەوە . 

توێژەرانی رێكخراوی (American Physiological Society) لە بڵاكراوەیەكی نوێدا رایگەیاند، لەدوای ٧ رۆژ لەو توێژینەوەیە ئەو بەشداربوونەی ئەو خوردنەوانەیان خوردبوو، كە شەكرو كافاینیان تێدایە بووە هۆكاری زیادكردنی رێژەی كریاتین لە خوێنیاندا و كەمكردنەوەی رێژەی گلومیلێرەر فیلترێیشن  (glomerular filtration) ، كە هەردوو مادەكە دەبێتە زیانپێگەیاندنی گورچیلە، بەڵام ئەوكەسانەی تەنیا ئاویان خواردووەتەوە لە كاتی راهێنانی وەرزشیدا هیچ زیانێكی تەندروستی نەبووە.

رێكخراوی ((American Physiological Society رێكخراوێكی تایبەتە بەپەرەپێدانی پەروەردەی و توێژینەوەی زانستی  توێژەر زاكری سكولەدەر (Zachary Schlader) پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە زانستی خۆراك و چالاكی جەستەیی لەزانكۆ لە توێژینەوەیەكدا ئەوەی بۆ ئاشكرا، كە خوردنەوەی ئەو خواردنەوانەی شەكرو مادەی كافینیان تێدابوو بووە هۆكاری زایادبوونی هۆڕمنی  ڤسۆپرەسین (vasopressin) لەخوێندا لە جەستەی بەشداربوونی توێژینەوەكە، كە ئەو هۆرمۆنە دەبێتە هۆكاری زیادبوونی پەستانی خوێن .

توێژەرەكان ڕایانگەیاند، خواردنەوەی  ئەو خواردنەوانەی ، كە كافاین و شەكریان تێدایە  لە كاتی ئەنجامدانی چالاكی وەرزشی لەو جێگایانەی، كە پلەی گەرمی بەرزە بۆ گەرانەی ئەو بڕە ئاوەی لە كاتی ئەنجامدانی وەرزشكردندا لەدەستمانداوە شێوازێكی تەندروست نییەو نابێتە هۆی جێگرتنەوەی ئەو برە ئاوەی جەستەمان بە كاری هێناوە.

توژینەوەكە بەم دوایانە بڵاكرایەوە لەگۆڤاری( American Journal of Physiology -- Regulatory, Integrative and Comparative Physiology.، كە لەماوەی ئەنجام دانی چالاكییەكی وەرزشی بەشداربوانی چالاكێكە بۆ ماوەی ٣٠ خولەك راكردنیان ئەنجامدا لەسەر ئامێری راكردن باشان ماوەی ١٥ خولەك وەرزشی بەرزكردنەوەی قورسایی و خۆ هەڵواسین، یان جوڵەی جەستەی لەوشێوەیەیان ئەنجامدا لە پاش بەشداربووان بۆ ماوەی ١٥ خولەك پشویان وەرگرت لەكاتی پشۆكەیاندا ٤٧٣ میلی لیتر ئاویان دەخوردنەوانەیان خوتردەوە، كە كافاین یان شەكری تێبوو.

بەشداربوونی چالاكییەكە بۆ ٣ جاری جیاواز هەمان چالاكی وەرزشی  بۆ ماوەی ٣٠ خولەك راكردن و وەرزشی خۆهەڵواسینیان ئەنجامدا لە ماوەی ٤ كاتژمێردت  پێش ئەوەی بەشداربوەكان تاقیگەكە جێبهێڵن ئەو خواردنەوانەیان پێدرا، كە خۆیان مەبەستیان بوو پێش ئەوەی هیچ خواردنەوەیاكیتر بخۆنەوە.

لەدوای ٢٤ كاتژمێر توێژەراكان پشكنینی پێوانەی پلەی گەرمی لەش و ڕێژەی لێدانی دڵ و  پەستانی خوێن و كێشی لوش و هۆكارەكانی زیانگەیاندن بە گورچیلە .

زاكەری و هاوكارەكانی ڕایانگەیاند، كە پێویستیان بە توێژینەوەی زیاترە بۆ زیاتر تێگەیشتن لەسەر كاریگەرییە ماوە دورودرێژەكانی خواردنەوەی ئەو خوردنەوانەی كافاین و شەكریان تێدایە لەكاتی ئەنجام دانی چالاكی وەرزشی ‌و چۆن ئەو خواردنەوەیانە ئەبێتە هۆكاری مەترسی تەندرەستی بۆ گورچیلە.

وەرگێران: هاوژین جەزا عەلی