حەوت جۆر بەهارات كە ژیانێكی پارێزراو و تەندروستت پێدەدات

جیهان

16/02/2019‌ 2395 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەهاراتەكان بەشێكی سەرەكین لەئامادەكردنی خواردن لەچێشتخانەكانی جیهان، كە هەر لەمێژەوە بەكارهێنراون بۆ پارێزگاریكردن لە خواردن و تامی خواردن.

پێویستە رەچاوی هەڵگرتنی ئەو بەهاراتانە بكەیت لە دۆڵابەكەتدا، چونكە سودە تەندروستییەكانی ئەو بەهاراتانە دەتوانن ژیانت بپارێزن.

دارچین
لێكۆلینەوەكان سەلماندویانە، كە دارچین یارمەتی چاككردنی گلوكۆز، چەورییەكان، شەكری خوێن لەو كەسانەی شەكرەی جۆری ٢ یان هەیە دەدات.

هەروەها خواردنەوەی چای دارچین دوای ژەمێك، یان وەرگرتنی دارچین بەشێوەی زیادە (كەپسول یا جۆرێكی تری دەرمان) دوای ژەمێك دەتوانێت یارمەتی رێكخستنی گلوكۆزی پاش نانی ئێوارە بدات، لەگەڵ تایبەتمەندی دژە شێرپەنجە لەپێكهاتەیدا هەیە.
 
بیبەری توون
بیبەری توون كاپساسین لەخۆدەگرێت، كە بەوە ناسراوە  ژمارەیەكی زۆر سودی تەندروستی هەیە . 

لێكۆڵینەوەكی  نوێ سەلماندویەتی ئەوانەی، كە لە هەفتەیەكدا ٦-٧ جار خواردنی توون دەخۆن ٪١٤ مەترسی مردنی پێشوەختیان كەمترە بە بەراورد بەوانەی هەفتەی یەك جار خواردنی توون دەخۆن. 

هەروەها ئەو كەسانەی، كە زوو زوو خواردنی توون ئەخۆن مەترسی مردنیان بە جەڵتەی دڵ و نەخۆشییەكانی هەناسەدان و شێرپەنجە كەمترە.

 سیر 
سیر سودبەخشە بۆ دڵ و سیستمی بەرگری، بەدژە زیندەییەكی سروشتی دانراوە ، پەستانی خوێن رێكدەخات و یارمەتی نەهێشتنی مشەخۆرەكان دەدات.

لێكۆڵینەوەكان سەلماندویانە، كە سیری برژاو رێگری لەنەخۆشی رەقبوونی دەمارەخانە دەگرێت بۆ نزم بوونی پەستانی خوێن، سوڕی خوێن بەهێز دەكات و سەلمێندراوە، كە سیری وردكراو كاریگەری دژە شێرپەنجەی هەیە.

 زەنجەفیل
زەنجەفحل ناسراوە بە تواناكەی بۆ هێوركردنەوەی گەدەیەكی تێكچوو،وهەروەها  زیاتر لەوەش دەكات .

هەروەها یارمەتی نەخۆشییە هەڵئاوساوییەكان دەدات و رێگری لە شێرپەنجە دەگرێت. لێكۆڵینەوەیەكی نوی سەلماندویەتی كە زەنجەفیل ١٠٠٠٠ جار كاریگەرترە لە چارەسەری كیمیایی بۆ پەلاماردانی دایكەخانە شێرپەنجەییەكان. 

جاترە
جاترە بەرزترین رێژەی دژەئۆكسیدی هەیە لە هەر گیایەك، هەروەها لەچەند پێكهاتەیەك پێكهاتووە كە لەگەڵ شەكرە دەجەنگن.

تایبەتمەندی دزهە میكرۆبی هەیە و ئەتوانرێ لەڕێگەی دەمەوە وەربگیرێت بۆ ڕزگاربوون لە  هەستیاری، مشەخۆرەكان،ئەنفلوەنزا،سەرما و شەكەتی.

میرمیە
میرمیە بە دژە ئۆكسید دانراوە و سودی دژە هەڵئاوسانی هەیە ، یارمەتی چاككردنی چەورییەكان دەدات و ڕێژەی شەكر جێگیردەكات لەو كەسانەی نەخۆشی شەكرەی جۆری ٢ یان هەیە . 

هەروەها یارمەتی بەرزبونەوەی كۆلیسترۆڵی سودبەخش دەدات و سیانە چەوریەكان كەم دەكاتەوە.

زەردەچەوە
زەردەچەوە پێكهاتووە لە پێكهاتەیەكی چالاك، كە بەوە ناسراوە رێگری لەشێرپەنجە، نەخۆشییە هەڵئاوساوییەكان،نەخۆشییە دەماریەكان، دەكات.

زەردەچەوە كردنە ناو خۆراكەكانت یارمەتیدەردەبێت لە ڕێگریكردن لە هەوكردنی جومگە،زەهایمەر و تەنانەت شێرپەنجەش.

دەتوانیت زەردەچەوە بكەیتە ناو هێلكەوڕۆن ،چای لێ دروست بكەیت، تەنانەت وەك كاری دروستراو لەماڵەوە چێژی لێ وەربگریت. 

دەتوانرێت تەنانەت لە ‌شێوەی  زیادەیەك(كەپسول یان جۆرێكی تری دەرمان) دروستبكرێت بۆ دلنیابوون لەوەی جەستەت بەشی پێویست لەم بەهاراتە پزیشكیە وەردەگرێت.

زیادكردنی بەهاراتی زیاتر بۆ ژیانت یارمەتیدەر دەبێت بۆ تەندروستیت ،وزەت نوێ دەكاتەوە و مەمیلەكانی چەشتنت چالاك دەكات.

دەتوانیت دەرمانی گیراوەی نوێ،چا و تەنانەت زیادەكان(كەپسول یان جۆرێكی تری دەرمان)  تاقیبكەیتەوە بۆ تێكەڵاوكردنی بەهارات بە ڕۆتینی ژیانی ڕۆژانەت.

وەرگێڕان: سۆلین رەفیق