توێژینەوەكە شێوازی كوشتنی گەورەترین قرشی سپی ئاشكرادەكات

جیهان

16/02/2019‌ 1102 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی نوێترین توێژینەوە، مێگاڵۆدۆن ، كە گەورەترین قرشی رەنگ سپی بووە لەناو دەریاكان، لەلایەن قرشەكانی ترەوە كوژراون.

هەر بەپێی توێژینەوەكە، ئەو قرشە سپییە، لەئەنجامی شەرشكردن لەگەڵ كۆمەڵێك قرشی تر كوژراوە، ئەوەش بەپێی ئەنجامی توێژینەوەكە.

تیمێك لەزاناكان ڕایانگەیاند، كە ئاژەڵە زەبەلاحە دڕندەكەی پێش مێژوو، كە بینراوە لە زۆر دۆكومێنتاری و فلیمدا وەك فلیمی '‌the meg، جەیسن ستەیزم ڕۆلی تێدا دەبینێ، ئەو ئاژەڵە دڕندەیە ٣.٦ ملیۆن ساڵ پێش ئێستا مردووە، نەك ٢.٦ ملیۆن ساڵ پێش ئێستا. 

توێژینەوەی پێشوو پشتی بەسامپڵی پاشماوە جیھانییەكان دەبەست‌و خوێندنەوەیەكیش، كە لەناوچوونەكە دەبەستێتەوە بەتەقینەوەی ئەستێرەی بیرۆكەیی، كە دەڵێت بەھۆی بەڕەڵانەكردی تیشكی گەردوونی شێرپەنجە بەرێژەیەكی ئێجگار زۆر بەرزنووەتەوە لەناو ئاژەڵە گەورەكاندا.
 
ھەرچۆنێك بێت لێكۆڵەرەوەكان وەك رۆبێرت بۆسێنكەر شارەزا لەبواری گیانلەوەرە بڕبڕدارە كۆنەكان لەگەڵ كۆلێجی چارلێستۆن، باشووری كارلیێۆنا دووبارە ھەڵسەندگاندنیان بۆ تۆمارە زیندووەكان كردەووەو شێوقزێكی جیاوازیان دۆزییەوە.

بۆسێنكەر لە لێدوانێكدا وتی: ئێمە ھەمان داتاسێتی جیھانیمان بەكارھێنا ھەر وەك لێكۆڵەرەكانی پێشوو، بەڵام كارمان لەسەر ھەموو ڕوودانە لەپاشماوە بوونەوەرییەكان كردووەو ئەوەمان دۆزییوە، كە ھەندێك لە بەروارەكان چەند كێشەیەكیان تێدایە، پاشماوە كۆنەكان لەگەڵ بەروارەكان یان زۆر گەنجن، یان نادروستن، پاشماوی وەھا، كە بەھەڵە ناسێنراون یان بەرواری كۆن، كە چاڵكراونەتەوە بە گۆڕانكاری لە زەویزانیدا.

بۆ خەمڵاندنی كاتی لەناوچوونەكە تیمەكە خاكە زۆر چڕەكانی كالیفۆرنییا و باجا كالیفۆرنییا و ماكسیكۆو چەندین ڕووداوی راستەقینەی پاشماوە گیانلەبەرییە كۆنەكانیان دۆزییەوە، كە دەگەرێتەوە بۆ ٣.٦ ملوێن ساڵ پێش ئێستا.

بۆسینكەر وتیشی: ئەمە مانای ئەوەیە لەناوچوونەكەی مێگاڵۆدۆن ناگەڕێتەوە بۆ چەند شێوازێكی مردن لە كەناراوەكانی دەریا، فیلی دەریاكان و مانگای دەریاكان و دۆلفین‌و نەھەنگەكان دەگەڕێنەوە بۆ ١ بۆ ٢.٥ ملوێن ساڵ پێش ئێستا. 

كەواتە ئەم جۆرە مردنە لەناوچوونێك نەبووە، كە بەھۆی ڕووداوێكی وەك تەقینەووی ئەسێرەی بێت وەك توێژینەوەكەی پێشوو ئاماژوی پێ كرد.

وەرگێڕان: دیدار مەھدی 

بەپەلە