ئەدۆڵف هیتلەر پەیوەندی سێكسی لەگەل هاوسەرەكەیدا نەبووە

جیهان

16/02/2019‌ 2876 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
وەرگێران: حلمی رەسول رەزا
پرۆفیسۆر تۆماس لۆنگمارك، نووسەری ژیاننامەی هاوسەرەكەی هیتلەر "ئیفا براون"، دووپاتیدەكاتەوە سەرۆكی نازییەكان هیچ پەیوەندییەكی سێكسی لەگەڵ هاوسەرەكەیدا نەبووە، بەهۆی چەند هۆكارێكەوە، كە دكتۆرەكەی باسی كردووە.

رۆژنامەی "دەیلی مەیل" بڵاویكردەوە، لۆنگمارك ئەو ئەگەرەی خستەروو پاش ئەوەی لەكوڕی دكتۆرەكەیەوە زانیوە، كە چارەسەری "ئیفا براون"ی كردووە، بەوەی تووشی نەخۆشی (نەخستنەوە) بووە، دیارە ئەو جۆرە نەخۆشییە ناوازەیەو دەبێتە هۆی دروستنەبوونی هەندێك بەشی ئەندامی منداڵ بوونی ژن، ئەمەش وا دەكات پرۆسەی سێكس كردن زۆر قورس‌و بە ئازار بێت لە رووی بنەماوە.

پاش ماوەیەك نووسەری ژیاننامەی براون جارێكی تر دڵنیابووەوە لەوەی توشی ئەو نەخۆشیە بووە، ئەویشی لە تۆماری تەلەفۆنییەوە دەست كەوت لەبارەگای مانەوەی ئەدۆڵف هیتلەر سەرۆكی نازییەكان، تێیدا هاتووە براون سوپاسی دكتۆری نەخۆشییەكانی ژنان "شۆلتۆن" كردووە، بەوەی نەشتەرگەرییەكی سەركەوتوویی بۆ ئەنجام داوە.

دیارە وردەكاری ئەو نەشتەرگەرییە ئاشكرا نەكراوەو دكتۆرەكە لەساڵی 1944 دا لە رووداوێكی بەرنامە بۆ دارێژراودا كۆچی دوایی كردووە و هیچ تۆمارێكی دەربارەی ئەم بابەتە دەست نەكەوتووە.

لۆنگمارك پشت بە بەڵگەیەكی تر دەبەستێت ئەویش چاوپێكەوتنییەتی لەگەڵ نووسەرێكی تری ژیاننامەی براون "نێرن غان"ە، كە لەگەڵ دایكیدا "فانی" ئەنجامی داوە، تێیدا ئەوەی دووپاتكردووەتەوە كچەكەی نەشتەرگەرییەكی بۆ ئەنجامدراوە.

پرۆفیسۆری ناوبراو گەواهیدانی فەرمانبەرەكانی بارەگای مانەوەی هیتلەر لە "بیرگوف" دەهێنێتەوە، بەوەی پەیوەندی سێكسی نەبووە لە نێوان هیتلەرو ئیفا، لە یادەوەرییەكانی وەرگێڕی ئیفا "ئویگین دولمان" باسی ئەوە دەكات چەندین جار خۆی سكاڵای لەم دۆخە كردووە.

سەرچاوە: لایف. رو 

بەپەلە