نرخی نەوت بەرزترین ئاستی ساڵی 2019 تۆماردەكات

sharpress.net

558 جار خوێندراوه‌ته‌وه

16/02/2019‌

شارپرێس:
نرخی نەوت بەرزترین ئاستی 2019ی تۆماركرد، ئەوەش دوای ئەو بەرزبوونەوەیەی لەكۆتا مامەڵەكان تۆماریكرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی، 1.68 دۆلار بەرێژەی 2.6% بەرزبووتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 66.25 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 1.18 دۆلار بەرێژەی 2.2% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 55.59 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بەكەمبوونەوەی بەرهەمی نەوتی وڵاتانی ئۆپیكە، بەتایبەتی سعودییە، كە مانگی رابردوو رۆژانە هەشت سەد هەزار بەرمیل نەوتی كەمتر هەناردەی بازاڕەكانی جیهان كردووە.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved