كامیان بەهێزترە؟ بەراوردی نێوان موشەكی تۆماهۆكی ئەمەریكی‌و كالیبێری روسی

جیهان

16/02/2019‌ 4017 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی
ئەو بۆردومانە موشەكییانەی رووسیا لەدەریای قەزوین و سەر كەشتییە سەربازییەكانییەوە دەیكردە سەر چەند پیگەیەك لەناو خاكی سوریا بەموشەكی جۆری  كالیبێر ، پرسیاری ئەوەی لای چاودێران ورووژاندووە، كە ئایا ئاستی وردی و توانای وێرانكاری‌و ماوەی یڕكردنی ئەو موشەكانە چەندە.

میدیاكان بۆ وەڵامی ئەو پرسیارە بەراوردێكیان لەنێوان ئەو موشەكە روسییەی ركابەرەكەی موشەكی تۆماهۆكی ئەمەریكی-یان كردووە، كە ئەو وڵاتەش لەشەڕی هەمان وڵات ئەو موشەكەی لەچەند هێرشێك لەدژی رژێمی بەشار ئەسەد بەكارهێنا.

ئەمەریكا چەند جۆرێك لەمووەكی "تۆماهۆكی دوورمەودا" بەرهەمدەهینێت، كە خیراییەكەیان لەخێرایی دەنگ زیاترە و دەتوانرێت لەسەر كەشتییەوە بهاوێژترین، توانای ئەوەشیان هەیە لەبەرزییەكی زۆر كەمەوە بفڕن ، قورساییەكەیان لەنێوان ١٣٠٠ بۆ ١٦٠٠ كیلۆگرامدایە ، هەروەك توانای هەڵگرتنی كڵاوەی ئەتۆمی-یان هەیە تا كێشی نیو تەن ، ئەوە لەكاتێكدا كێشی ڕكابەرە روسییەكەی ١٤٠٠ كیلۆگرامە .

موشەكی تۆماهۆك توانای كارلێككردنی هەیە لەگەڵ زیاد لە سەرچاوەیەكی زانیاری، وەك فڕۆكە ، سیستەمی مانگە دەستكردەكان ، هەروەك توانای پەخشكردنی زانیاری هەیە لەریگای ئامێری هەستكردن، كە پێوەی بەستراوە.

ئەو موشەكە ئەمەریكییە ، توانای ئەوەی هەیە بۆ ماوەیەكی زۆر بەئاسمانەوە بمینێتەوە‌و دەتوانرێت لە دوورەوە و لەڕێگای سیستەمی كۆنترۆڵەوە ئاڕاستەكەی بگۆڕێت ، وڵاتە رۆژئاواییەكان لەسەروو هەموویانەوە وڵاتە یەكگرتووەكان ئەم موشەكەیان زیاد لە دوو هەزار پڕۆسەی بۆردومانكردن بەكارهێناوە .

هەرچی موشەكی كالیبێری روسییە ، ئەویش دەتوانرێت لەسەكۆی دەریاییەوە  دژی ئامانجی دەریایی، یان ئامانجی وشكانی بهاویژرێت، هەروەك چەند جۆرێكی هەیە، كە دەتوانرێت لە ژێردەریاییەكانەوە ئاراستە بكرێن.

درێژی ئەم موشەكە ٦،٢ مەترە ، لەكاتێكدا ركابەرە ئەمەریكییەكەی ٥،٥ مەترە، كە موشەكی كالیبێر دەتوانرێت لەدوورەوە ئاراستە بكرین، هەروەك توانای ئەوەیان هەیە لەنزمی زۆرەوە بفڕن‌و دەتوانێت ٤٥٠ كیلۆگرام ماددەی تەقینەوە هەڵبگرێت .