مردنی ریچارد چەرچڵ.. كۆتا دەربازبووی راكردنە گەورەكەی شەڕی جیهانی دووەم

جیهان

16/02/2019‌ 1231 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا
ریچارد چەرچڵ كۆتا دەربازبووەكانی راكردنی مەزن لەجەنگی جیهانی دووەم لە تەمەنی 99 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

چەرچل دەناسرێت بەوەی یەكێكە لە 76 دیلەكە، ئەوانەی لەرێگەی تۆنیلەكانەوە لە ساڵی 1944 لە سەربازگەی جەنگ "ستالاغ لوفت 3" هەڵاتن.

لەگەڵ ئەوەشدا تەنیا سێ كەس توانیان لە سەربازگەی نازی هەڵبێن‌و كەچی 50 كەسی تریان دەستگیركران و لەسەر بڕیاری راستوخۆی ئەدۆلف هیتلەر گولە بارن كران.

پاش سێ رۆژ لە هەڵاتنكە توانرا چەرچڵ دەستگیربكرێتەوە، كە لەگەڵ هاورێكەی بوو "بوب نیلسۆن" لەلایەن ژمارەیەك جووتیارەوە لەناوچەیەكی قەدەغەكراو و درانەوە دەست ئەڵمانەكان.

بڕوا وایە فەرماندەی سوارە لەچەكی ئاسمانی مەلەكی بەریتانی سزای بە كوشتنی بەسەردا نەدا و نازییەكان گومانی ئەوەیان برد پەیوەندی هەبوبێت بەوینستۆن چەرچڵەوە، بۆیە لە جیاتی كوشتن ناچار بەوە كرا لە وەرزی زستاندا لە ئەڵمانیا بیسوڕێننەوە.

یادكردنەوەو بەرزراگرتنی "راكردنی مەزن" لە ساڵی 1963 دا كراوەتە فیلم و هەریەك لە ریچارد ئەتینبورو ستیف ماكوین رۆڵی سەرەكییان تێدا بینیوە.

سەرچاوە: دەیلی مەیل