زانایان: Wi-Fi مەترسیدارە

تەندروستی

16/02/2019‌ 1140 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: ئاکۆ عەبدوڵلا ئاڵی
کۆمەڵێک زانا ئاشکراکردووە، ئەو تیشکانەی کە لە تۆڕی Wi-Fi یەوە دەردەچن، کاریگەرییەکی کەمیان  لەسەر جەستەی مرۆڤ دەبێت، بەڵام رەنگە ئەم کاریگەرییە لە دوور مەودادا مرۆڤ رووبەرووی مەترسی تووشبوون بە پشێوی ترسناک لە ئەرکی ئەندامەکانیدا بکات.

هەروەک تیشکی Wi-Fi پەستانی ناو کاسەی سەری مرۆڤ بەرز دەکاتەوە، ئەوە جگە لەوەی بەهۆی ئەو شەپۆلانەوە، کاریگەری خراپێش لە  دەمارەکانی مێشک دەکات.

لەلایەکی ترەوە، ئەو تیشکانە وادەکەن کە جەستە وەک پێویست بە ئەرکی خۆی هەڵنەستێت، جگە لەوەی لەڕێگای کاریگەری لەسەر کۆئەندامی دەمار، کاریگەری نەرێنی لەسەر کارە جەستەییەکانی مرۆڤ دەکەن.

زانایان هۆشداری ئەوەش دەدەن کە تیشکی Wi-Fi کار دەکاتە سەر کەمکردەوەی توانای سێکسی لای پیاوان. 

تەنانەت منداڵانیش لە مەترسییەکانی ئەو تیشکە بێبەش نین، بەڵکو زانایان دەڵێن بەهۆی ئەو تیشکەوە، مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی خوێن  یان زیادبوونی لێکەوتەکانی ئەو نەخۆشییەیەیان هەیە.

ئەو زانایانە دەشڵێن، Wi-Fi مەترسییە بۆ سەر ئافرەتی دووگیانیش، هەر بۆیە پسپۆرانی نەخۆشییەکانی خوێن، ئامۆژگاری ئەو ئافرەتانە دەکەن کە تا بکرێت لەو جێگایانە دوور بکەونەوە کە ئەو جۆرە ئامێرانەی لێیە.