سامسۆنگ وادەی ئاشكراكردنی مۆبایلی "كالاكسی ئێس 10" دیاریدەكات

جیهان

17/02/2019‌ 1021 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای "سامسۆنگ"ی كۆریای باشوور وادەی ئاشكراكردنی مۆبایلی "گالاكسی ئێس 10"ی  دیاریكرد.

بەپێی كۆمپانیاكە، لە 8 مارسی داهاتوو، ئەو مۆبایلە ئاشكرادەكات، كە نوێترین مۆبایلی سامسۆنگەو لەمساڵدا دەخرێتە بازاڕەكانی جیهان.

مۆبایلی "گالاكسی ئێس 10" خاوەنی كۆمەڵێك تایبەتمەندی بەرزە، كە تائێستا كۆمپانیاكەی كۆریای باشوور وردەكاری تایبەتمەندییەكانی ئاشكرانەكردووە.

بەپێی گۆڤاری "فوربس"ی ئەمریكی، ئەو كۆمپانیایە، سێ‌ جۆر لەو مۆبایلە دەخاتە بازاڕەكانی جیهان، كە ئەوانیش مۆبایلەكانی "سامسۆنك گالاكسی ئێس 10"، "گالاكسی ئێس 10 ئەی" و سامسۆنگ "گالاكسی ئێس 10 پڵەس"ن.

هـ ـ ح