رێنمایی بۆ ئەوەی ئاگاداری منداڵەكان بن لەكاتی بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان

جیهان

17/02/2019‌ 682 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سۆشیال میدیا و تۆرە كۆمەڵایەتییەكان بوونەتە بەشێكی گرنگ لە ژیانی گەنجانی ئەمریكاو جیهان، لەبەر ئەوە پێویستە لەسەر دایك و باوكان ئاگاداری رۆڵەكانیان بن‌و هاوكاریان بكەن لەپێدانی رێنمایی تاكو سوود لە بابەتە گرنگەكان وەربگرن‌و خۆیان بەدوور بگرن لەو هەرەشانەی كە لەوانەیە توشیان بێت.

تۆرە كۆمەڵایەتییەكان لەوانەیە هۆكاری یارمەتی دەربن بۆ دۆزینەوەی كەسانێك، كە بەشداربن لە ترس و دڵەراوكێكانیاندا، شارەزایان لەنەخۆشخانەی لۆس ئەنجلۆس، پێك هاتوون لە 160 دكتۆری تایبەت بەمنداڵان دەڵین: سۆشیاڵ میدیا زۆر جار دەبێتە هۆی دەستبەسەرداگرتن و تەنگ پێهەڵچنین بۆ بابەتێكی نەگونجاو و دوورخستنەوەیان لەكاری رۆژانەی لەگەڵ خێزانەكەی‌و گۆشەگیربوونیان بە بەراوردكردنی خۆیان بەشێوەیەكی نادروست بەكەسانی تر.

سۆشیاڵ میدیا بۆ منداڵی تەمەن 13 ساڵ باشتر وایە دووریان بخەینەوە لەو پەیوەندیە كۆمەڵایەتییانە، لەو بارەوە بهافان ئارورا، بەرێوبەری پزیشكی تۆری ئینتەرنێت دەڵێت: كاتێك منداڵ دەست دەكەن بە بەكارهێنانی تۆرە كۆمەڵایەتییەكان لەسەر دایك و باوك پێویستە رێنمایی‌و ئامادەكاری تەواو بدەن بە منداڵەكانیان بۆ پاراستنی تایبەتمەندیەكانی خۆیان، پێویستە دایك‌و باوك نموونەیەكی جوان پشانی منداڵەكانیان بدەن‌و خۆیان مۆبایلەكانیان بخەنەلاوە و زۆربەی كاتەكانیان لەگەڵ منداڵەكانیان بەسەربەرن. 

هەرزەكار دەتوانێت زۆربابەتی لەتۆرە كۆمەڵایەتییەكان دەست بكەوێت، كە پێویستییەتی، بەڵام لەسەر دایك و باوك پێویستە، كە فێری بەهاو رەفتارە كۆمەڵایەنیەكانی بكات.

هەر لەگەڵ كردنەوەی ئینتەرنێت پێویستە دایك و باوك خۆیان بكەنە نزیكترین هاورێی منداڵەكانیان، چونكە لەكاتی گەورەبووندا ئەم كارە قورستر دەبێت، كە پێویستە لەسەر هەرزەكاران بەهیچ جۆرێك وشەی نهێنی خۆی نەداتە كەس، بیر لەبابەتەكان بەوردی بكەنەوە ئینجا بڵاویبكەنەوە و چاودێری باش بكرێن لەلایەن دایك و باوكەوە و رێگە چارە بۆ كێشەكانیان دابنرێت.

وەرگێڕان: كانی ئەرسەلان