بەرێگایەكی نوێ‌ منداڵان فێری پاككردنەوەی ژینگەو كتێب خوێندنەوە دەكرێت

جیهان

17/02/2019‌ 1105 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
خاوەنی كافێیەك كتێب بەدیاری دەدات بەو منداڵانەی، كە قوتوو و بوتڵی پلاستیكی بۆ دەهێنن بۆ دووبارە بەكارهێنانەوەی.

فرۆشیارێكی كتێب لەباشووری ئیتاڵیا بێ بەرانبەر كتێب دەدات بەو خوێندكارانەی قوتابخانە، كە یەك بوتڵی پلاستیكی و یەك قوتووی ئەلەمنیۆمی بۆ بێنن بۆ دووبارە بەكارهێنانەوە.

میشێل جێنتل, كە ناوەندی كافێیەكی فرۆشگای كتێبی لەپۆللا هەیە، شارۆچكەیەكی بچووكە نزیك سەلێرنۆ، بە cnnی ڕاگەیاند، دەیەوێت هانی منداڵان بدات بخوێننەوە، لە كاتێكیشدا شتێك ئەنجام بدەن لە پێناو ژینگەدا.

ئەو وتیشی: "ئامانجم بڵاوكردنەوەی سۆز و خۆشەویستییە بۆ كتێب لەنێو ئەو هاووڵاتییانەی ئیتاڵیا، كە بە گشتی ناخوێننەوەو یارمەتی ژینگەش نادەن، كە هیوادارم  ئەو بڕیارە خێرا بڵاوبێتەوە كار بكاتە سەر هەموو وڵاتەكە".

هەروەها وتی: ئەمە دەبێتە شۆڕشێك، نەك هەر بۆ وڵاتەكە، بەڵكو بۆ پەروەردەی منداڵان و ئیشێكی باش.

ئەو كتێبانەی، كە بۆ ئەو بڕیارە بەخشران بە كتێبی "بەخشراو" یا "داواكراو" ناونراوەو بە ئیتاڵی پێی دەوترا "libri sospesi").

بیرۆكەكە پێش چەند ساڵێك لەمەوبەر لەلایەن جێنتلەوە خرایەڕوو، كە ئەمەش وایكرد لە میدیا ناوخۆییەكان دەربكەوێت .

زاراوەكە لەلایەن  "كافێی بەخشراو"ی ناپۆلی كلتووریەوە هێنراوە، كە لە كاتی جەنگی جیهانی دووەمدا دامەزراوە، بە كڕینی دوو قاوە یەكێك بۆ خۆت و دووەم دانەیان وەك دیارییەكی نە ناسراو بۆ كڕیاری دواتر، كە بۆ یانەكە یەت و پێویستییەتی، بۆ نموونە كڕیارانی ناوەندەكە كتێبێك بكڕن و دووەم دانەیان بۆ یەكێك بەجێبێڵن، كە پێویستییەتی.

بیرۆكەی "پلاستیك/ كانزا بە كتێب" بۆ دووبارە بەكارهێنانەوەی بۆ میشێل هات، كە  سێریكرد كۆمەڵێكی زۆر مادەی كانزای بەكارهاتوو كە لە دەشتێكدا بەجێهێڵرابوو وتی، كە "بەلایەنی كەم نرخیان ۳٠٠ ـ٤٠٠ یۆرۆیە، ئەمەش بڕە پارەی پێویستە بۆ كتێبی ساڵێكی خوێندنگەیەكی سەرەتایی".

 جێنتل بەو پارەیەی، كە لە سەنتەری دووبارە بەكارهێنانەوەكە دەستیكەوتووە كتێبی بۆ تەواوی پۆلێ كڕیووەو وتیشی: "بۆیە، بیرم كردەوە بۆ بە دیاری كتێب نەدەم بەو منداڵانەی بوتڵی پلاستیكی و قوتووم بۆ دەهێنن".

وەرگێڕان: لارا ئاراس