بەدروستكردنی ورچی بچووك هاوكاری منداڵانی نەخۆش دەكرێت

جیهان

17/02/2019‌ 1401 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ژنێكی گلاسگۆ خەندە دەخاتە سەر ڕوخساری منداڵانی نەخۆش پاش ئەوەی چەند ورچێكی دروست كردووە كە وەك خۆیانە.
 
فیۆنا ئالانی ٢٨ ساڵ بەدەست حاڵەتێكی جێنەتیكی مەترسیدارەوە دەناڵێنێت، كە وای كردووە بۆرییەكی خۆراكپێدانی لەلوتیەوە بۆ دابنرێت و قەستەرەی بۆ بكرێت، بەڵام ژنێك لەرێگەی دروستكردنی وچەوە هاوكاری ئەو منداڵەو منداڵانی تر دەكات.

ژنەكە وردەچەكان لەسەر شێوەی منداڵەكەو دۆخی نەخۆشییەكەی دروست دەكات، ئەوەش دەبێتە هۆكارێك بۆ ئەوەی منداڵەكە لەجۆری نەخۆشییەكەی تێبگات.

فیۆنا ئەو ژنەیە بەو كارە ژنەیەو لەو بارەوە وتی: "من كاری دەستڕەنگینی دەكەم و لەلایەن هاوڕێیەكەوە داوام لێكرا ورچێك بۆ كچێكی بچوك دروستبكەم" كە ئۆتیزمی هەیە".

ئەو وتیشی: "كارەكە زۆر باش بەڕێوەچوو، كاتێك لە ئینتەرنێت ڕەسمەكانم دانا، داوای هی زیاترم لێكرا".

فیۆنا پێی وایە ورچەكان، كە بە قیاسی ڕاستەقینە و بۆری ڕاستەقینەوە درووستدەكرێن، یارمەتی منداڵان دەدەن، كە ڕابێن و ئەوانەی چواردەوری منداڵەكەش لەبارەی حاڵەتەكەیەوە فێربكەن.

فیۆنا هەروەها وتی: "زۆرجار منداڵەكان خوشك یان برایەكی ساغیان هەیە. یارمەتیان دەدات لەگەڵ ئەوەدا ڕابێن. دەتوانن یاری لەگەڵ ورچەكان بكەن، دەستیان لێبدەن و تێبگەن كە دایك وباوكان چی دەكەن بۆ پاكردنەوەیان، "بۆ ئەو منداڵانەش، كە دەچنە دایەنگە دەتوانن یاری لەگەڵ ورچەكان بكەن و دەستكاریی بۆرییەكان بكەن بەبێ ئەوەی زیان بە منداڵەكە بگەیەنن".

كاری فیۆنا یارمەتی دایكێكی داوە بەناوی ئیمیلئ كۆتۆن، كە كچە یەك ساڵانەكەی، دارسی سێ بۆری بۆ دانراوە و ئیمیلی دڵخۆش بوو بەو ورچەی، كە بۆی درووستكراوە.

ئیمیلی وتی: "ورچەكە یارمەتی كچەكەمی دا ڕابێت لەگەڵ ئەو ئامێرە تەندروستییانەی ئێستا بەكاریان دەهێنێت، كە لەبیری دەباتەوە  بۆرییەكانی خۆی ڕابكێشێت و ئاسانیشە منداڵانی تر تێبگەیەنیت، كە بۆچی كچەكەم پێویستی بەم ئامێرانەیە تا بمێنێتەوە".

فیۆنا ئێستا نزیكەی ٢٠ لەو ورچانەی درووستكردووە و كۆمپانیای تەندروستی دۆزیوەتەوە، كە دەیانەوێت بۆری كۆنی بدەنێ بۆ بەكارهێنان، تاكو ورچەكانی ڕاستەقینە بن لە ژیاندا.

وەرگێڕانی :چۆڤین محەمەد ئەحمەد