روونكردنەوەی گرنگ لەبارەی پەیوەندی نێوان دڵخۆشی‌و تەندروستی

جیهان

17/02/2019‌ 986 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
لێكۆڵینەوەكان بەدوای ئەوەدا دەگەڕێن، كە ئایا ھەستكردن بە دڵخۆشی دەبێتە ھۆی باشبوونی تەندروستی.

ئاشكرایە قورسە ھەست بە دڵخۆشی بكەیت كاتێك بەڕاستی نەخۆشیت، بەڵام ئایا ھەستكردن بە دڵخۆشی یارمەتی ئەوە دەدات، كە خەڵك نەخۆش نەكەوێت، یاخود یارمەتیان بدات كە بە خێرایی باش ببن؟ 

ئەمە ئەو پرسیارەیە ، كە پێشنیار كراوە لەلایەن لێكۆڵینەوەیەكی تازەوە كەتیشك دەخاتە سەر پەیوەندی نێوان دڵخۆشی‌و تەندروستی و بەپێ لێكۆڵینەوەكە ئەم پرسیارەیە وەڵامدانەوەی قورسە لەڕێگەی داتاوە، لەگەڵ ئەوەش لێكۆڵەرەوان داھێنانی ڕێگەی باشتر دەكەن بۆ پێوانەكردنی دڵخۆشی، ئەوەش بە بەكارھێنانی تەكنیكی تازە، كە یارمەتی دەدات بۆ ڕوونكردنەوەی ئەوەی، كە ئایا بەڕاستی دڵخۆشی جیاوازی دروست دەكات لە تەندروستیدا .

لە جۆرە لێكۆڵینەوانەدا، دڵخۆشی تەنیا مانای ئەوە ناگەیەنێت، كە ھەست بە دڵخۆشی بكەیت كاتێك سەیری فلمێكی باش دەكەیت، یاخود كاتێك باشترین تیم لەلای تۆ یاریەك دەباتەوە، بەڵكو ھەستێكی زیاتر لە خۆ دەگرێت بۆ ڕازی بوون بەمانا و مەبەستی ژیان .

ئەم مانگە سیستمێكی تازەی پێداچونەوە لە پێداچوونەوەی ساڵانە بۆ تەندروستی كۆمەڵگە (Annul review of public health ) بڵاوكراوەتەوە، كە تێڕوانین بۆ بەڵگەكان دەكات لەھەموو لایەنەكاوە بۆ ئەوەی وەڵامی پرسیارەكە بداتەوە و ئایا دڵخۆشی بەرەو تەندروستییەكی باشت دەبات؟

كاتێك لیكۆڵیەنەوە لە دڵخۆشی دەكەیت لەوانەیە قورس بێت كۆنترۆڵی ھۆكاری پێچەوانە بكەیت (ئایا كەسەكە خەمبارە لەبەر ئەوەی نەخۆشە، یاخود نەخۆشە لەبەرئەوەی خەمبارە )، ھەروەھا قورسە كە ھەموو ھۆكارە جیاوازەكانی تر لاببەیت، كە كاریگەریان ھەیە لەسەر دڵخۆشی و تەندروستی.

بۆ نموونە كاتێك كەسێك لەئیشەكەی دەردەكرێت لەوانەیە ھەست بەخەمباری بكات، چونكە ئیشەكەی لە دەست داوە و لەوانەیە چارەسەری پزیشكی دوابخات‌و بیمەی تەندروستی نەماوە، كە ئەمەش دەبێتە ھۆی ئەوەی زیاتر نەخۆش بێت، بەڵام لێكۆڵینەوەی باشكراوە بۆ چارەسەركردنی ئەم ھۆكارە جیاوازانە .

چەند خاڵێك، كە تائێستا لێكۆڵینەوەكان دۆزیویانەتەوە:
یەكەم، بەڵگەی ڕوون ھەیە، كە پەیوەندی نێوان دڵخۆشی و مەترسی كەم كردنەوەی مردن دەردەخات، بە شێوەیەكی سەرەكی ئەو كەسانەی دەڵێن ھەست بەباشییەكی زۆر دەكەن ئەوا كەمتر ئەگەری مردنیان ھەیە بە بەراورد بەوكەسانەی واناڵێن .

گرنگە تبینی ئەوە بكەیت، كە ئەو شیكردنەوانە پەیوەندی نێوان ھۆكار ئەنجام دەرناخات ، بەڵام بەڵگەیەكی گشتی دەخاتەڕوو بۆ پەیوەندی نێوانیان 

دووەم، مەودایەكی چاوەڕوانكراو ھەیە لەلێكۆڵینەوەكان، كە دەریدەخات دڵخۆشی پەیوەندی ھەیە بە كەمكردنەوەی مەترسی چەند نەخۆشییەكی دیاریكراو لەنێوانیاندا (جەڵتەی مێشك، شەكرە، بەرزی فشاری خوێن و ھەوكردنی جومگە )، ھەروەھا چەند بەڵگەیەك ھەیە ئەو كەسانێك كە حاڵەتی تەندروستی مەترسیداریان ھەیە وەكو  (زیان بەركەوتنی جگەر ، نەخۆشی خوێنبەرەكانی دڵ     و دڵ كەوتن (عجزی دڵ)، كاتێك ھەست بە دڵخۆشی دەكەن ئەگەری خێرا چاك بوونەوە زیاترە . 

بەڵگەی بەردەست نییە بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت، كە دڵخۆشی كاریگەری لەسەر ئەوە ھەیە، كە ڕێگە لە نەخۆشی بگرێت یاخود كاتی چاك بوونەوە خێرا بكات بۆ نەخۆشیەكی دیاریكراو .بەڵام چەند داتایەك ھەیە كەپیشانی دەدات باری دەروونی ئەرێنی كاریگەری ھەیە لەسەر كەمكردنەوەی نیشانەكانی خەمۆكی .

ھەروەھا چەند بەڵگەیەكی دیكەش ھەیە لەسەر چەند جۆرێكی كاریگەری كە دەبێتە ھۆی باشتركردنی باری دەروونی ، دڵخۆشبوون و  ڕازی بوون لەژیان بۆكەسانی بەتەمەن 

بۆ ئەوەی بزانین ھەموو ئەمانە چیدەگەیەنێت          گفتوگۆمان كرد لەگەڵ ئەنتۆنی ئۆنگ پڕۆفیسۆر لە بواری گەشەپێدانی مرۆیی لە زانكۆی كۆرنێڵ ، كە كارەكەی سەرنج دەخاتەسەر پەیوەندی نێوان تەندروستی مرۆڤ، پیربوون، ھەستەكان، ململانێ چینەكانی كۆمەڵگە و پەیوەندیەكان .

ئۆنگ وتی: ھەرچەندە پاڵپشیی ھەیە پەیوەندی ھەیەلە لەنێوان دڵخۆشی و تەندروستی جەستەیی و دەروونی، بەڵام بە تەواوی تێگەیشتن لەم دیاردەیە زۆر دورە لەتەواوەتیەیوە.

وتیشی: پرسیارێك دەمێنێتەوە سەرەڕای میكانیزمە دیاریكراوەكان .لیكۆڵینەوەی زیاتر پێویستە بۆ ڕوونكردنەوەی ئەوەی، كە چەند، كەی‌و كێ‌-ش پەیوەستە بەدڵخۆشیەوە كە گرنگە بۆ تەندروستی .

لە ماوەیەكی كەمدا ،تێكرا تێگەیشتن بۆ دڵخۆشی و تەندروستی زیاتر لەوەی پێویست دەبێت، كە تەنیا پرسیار بكرێت ئایا دڵخۆشی باشە بۆ تەندروستی و بەجدی لەبەرچاوگرتنی پێوەری دڵخۆشی لەسنوورێكدا ، لەوانەیە ئەم سنوورە ھۆكاری تاكەكەسی ،ژینگەی،مێژووی تاكەكسی و كلتوری لەخۆ بگرێت و كاتی پێویست لەبەردەستە بۆ ئەم پرسیارە .

پەیامێك: بە دڵنیایەوە لێكۆڵینەوەی زیاتر پێویستە . بەڵام ئێستا بەڵگەی پێویست ھەیە دەریدەخات تەندروستی پەیوەندی ھەیە لەگەڵ ھەستكردن بە دڵخۆشی و ڕازی بوون بە ژیان .

وەرگێڕان: نما نامق