"بۆگاتی" ئامادەكاری بۆ نمایشكردنی گرانبەهاترین ئۆتۆمبیلی دەكات

جیهان

17/02/2019‌ 823 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكان كۆمپانیای "بۆگاتی" فەرەنسی، لەپێشەنگای نێودەوڵەتی جنێف ئۆتۆمبیلە نوێیەكەی نمایش دەكات.

پێگەی Supercars Blog بڵاویكردەوە، ئۆتۆمبیلەكەی "بۆگاتی" ئۆتۆمبیلێكی وەرزشییەو نرخی ئۆتۆمبیلەكە 16 ملیۆن دۆلارە، كە گرانبەهاترین ئۆتۆمبیلی كۆمپانیاكەیە.

كۆمپانیاكە، بە بۆنەی یادی 110 ساڵەی دامەزراندنی ئەو ئۆتۆمبیلەی بەرهەمهێناوەو لەو كۆمپانیایە نمایشی دەكات.

ئۆتۆمبیلەكە ناوی "Chiron" بزوێنەرەكەی 12 بستۆنی هەیەو تواناكەی 8 لیترەو هێزەكەی 1500 ئەسپە، كە خێراییەكەی لە 0 بۆ 100 كلم/سەعات لەماوەی 2.4 چركە بەرز دەبێتەوە.

كۆمپانیای بۆگاتی ساڵی رابردوو ئۆتۆمبیلی Divoی وەرزشی بەرهەمهێنا، كە نرخەكەی گەیشتە نیو ملیۆن یۆرۆ.

هـ ـ ح