ئەو هونەرمەندەی رۆڵی هیتلەری لەفیلمەكان دەگێرا كۆچی دوایی كرد

جیهان

17/02/2019‌ 959 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەڕێوەبەری كارەكانی هونەرمەندی سویسری، برۆنۆ جانز رایگەیاند، ئەو هونەرمەندە كۆچی دوایی كردووە، ئەوەش لەماڵەكەی خۆی.

بەرێوەبەرەكە راشیگەیاند، برۆنۆ، لەتەمەنی 77 ساڵی‌و لەماڵەكەی خۆی لەزویرخ لەسویسرا لەرۆژی شەممە كۆچی دوایی كردووە.

ئەو هونەرمەندە لەفیلمی "Downfall" "كەوتن" رۆڵی ئەدۆڵف هیتلەری سەرۆكی نازییەكانی ئەڵمانیای گێڕاو هەر ئەوەش ناوبانگی بۆ پەیدا كرد.

هاوكان وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هایكۆ ماس لەتویتەر دڵگرانی خۆی بۆ مردنی ئەو هونەرمەندە رایگەیاند، وتی : هیوادارم خانەوادەكەی دواین ناخۆشیان بێت.

هـ ـ ح

بەپەلە