شارپرێس: وەرگیران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی لە وڵاتی جەزائیر "زیڕی سەوز" بووەتە خواردنەوەیەكی بڵاو، كە بۆ بەشێك لەخیزانەكان سەرچاوەیەكی داهاتی ئەوتۆیەو ئاستێكی گوزەرانی زۆر باشیان بۆ فەراهەم دەكات ، بەجۆرێك زۆر باشتر لەداهاتی نەوت ئەوەی، كە پێی دەگوترێت" زێری رەش" زیاترە. "زێڕی سەوز"، ئەو ناوەیە زانایانی كشتوكاڵی و زیندەوەرزانی بە "هەنجیری دڕكاوی " ناوی دەبەن ، یان بە "بەری درەختی سەبار "یشی پیدەوترێت ، كە ماوەیەكە لەناوچە شاخاوییەكانی باكووری جەزائیر لە گەشەدایە. لەو وڵاتە بەشێوەیەكی فراوان سوود لە هەنجیری دركاوی وەردەگیرێت ، بەجۆرێك گۆ دڕكاوییە سەوزەكانی بۆ ئالیكی ئاژەڵ بەكاردەهێنرێت ، هەروەك بەرەكەی ناویشی لەچیشتخانەكان لیدەنرێتو دەخورێت ، ئەوە سەرەرای ئەوەی تۆوەكەی سوودی لیدەبینرێت وەك دژە ئۆكسید ، بۆ درووستكردنی كەلوپەلی جوانكاری بەتایبەت تایبەتمەندی دژە پیربوون بەكار تێدایە ، هاوكات دەوڵەمەندە بەڤیتامین D و كالیسیۆم و مەگنیسیۆم . لێكۆڵینەوەكانی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ خۆراك و كشتوكاڵ "فاو" پێیان وایە، كە دەكرێت "هەنجیری دڕكاوی " بۆ جارەسەری بەشیكی زۆری كێشەكانی ئاسایشی خۆراك لە جیهان و رێگری لە داخوورانی زەوی بەكاربهێنرێت. تا ماوەیەك پێش ئێستاو پیش ئەوەی جیهان بەگشتی و جەزائیر بەتایبەتی سوودە زۆروزەوەندەكانی بزانن ، چاندن و بەرهەمهینانی ئەو جۆرە رووەكە تەنیا لەپیناو چێژی و خۆشی بەرهەمەكەی بوو ، كە لە بازاری ناوخۆدا تەنیا داهاتیكی كەمی دەكرد ، لە ساڵی ٢٠١٥ لە جەزائیر كارگەیەكی بچووك بۆ رۆنی ئەو رووەكە دامەزرێنرا ، كە برێكی كەم لەڕۆنی بەرهەم دەهێنا ، تا ساڵی ٢٠١٧ بەرهەمەكەی گەیشتە ٣٠٠ لیتر ، ساڵی ٢٠١٨ گەیشتە ١٠٠٠ لیتر . بۆ بەرهەمهینانی یەك لیتر رۆنی رووەكی هەنجیری دركاوی ، پێویستی بە یەك تۆن لە دەنكی ئەو رووەكە هەیە ، كە لە ئەورووپا لیتری بە ٢٠٠٠ یۆرۆ دەفرۆشرێت. بەم جۆرە " زێڕی سەوز " ی جەزائیری هەناردەی فەرەنسا و ئەلمانیا دەكریت ، پلانیش هەیە كە هەناردەی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكاش بكرێت،