شارپرێس:
نه‌قیبی سەنیدکای مامۆستایانی عیراق رایدەگه‌ێنێت "بۆ نیشاندانی ژمارەیەک داوکاری مامۆستایان له‌سه‌رانسه‌ری عیراق مامۆستایان ده‌ست به
مانگرتن ده‌كه‌ن".
عه‌باس كازم
ئه‌لسودانی نه‌قیبی سەنیدکای مامۆستایانی عیراق بە ماڵپەری سۆمه‌ریه نیوزی راگه‌یاندوە
"ئەمڕۆ و سبه‌ینێ ١٧ و ١٨ی شوبات مامۆستایان له‌سه‌رانسه‌ری عیراقدا مان
ده‌گرن".
عه‌باس كازم
ئه‌لسودانی ئاماژەی بەوەداو "مانگرتنەکە
بۆ خستنه‌ڕووی داواكاری مامۆستایانه كه داواكاری یه‌كه‌میان ئه‌نجامدانی
چاكسازییه له بواری په‌روه‌رده‌دا و داواكاری دووه‌میش باشكردنی بارودۆخی
قوتابیانی عیراقی و چاكسانی له پرۆگرامه‌كانی خوێندندا".
نەقیبی
سەنیدکای مامۆستایانی عێراق ئەوەشی وتووە "داواكاری سێیه‌میان دابینكردنی
بودجه‌یه‌كی شایسته‌یه بۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده تا بتوانرێت له‌ڕێی خولی
راهێنانه‌وه توانای مامۆستایان په‌ره‌ی پێبدرێت و هەروەها داواكاری چواره‌میان
دابینكردنی شوێنی نیشته‌جێبوونه بۆ مامۆستایان كه ده‌ستووری عیراق بڕیاری
لێداوه".
مانگرتنه‌كه‌ش
هه‌رێمی كوردستان ناگرێته‌وه.
هاوکات سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای بابل و واستیش
پشتگیری خۆیان بۆ داواکارییەکانی مامۆستایان ڕاگەیاندوە و هەردوو ڕۆژەکەیان کردووە
بە پشو لەشارەکانیاندا
هـ ـ ر