ناسا بەدوای وەڵامی پرسیاری چۆنییەتی درووستبوونی گەردووندا دەگەڕێت

جیهان

17/02/2019‌ 973 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی
ئاژانسی ئاسمانی ئەمەریكی "ناسا"  خۆی بۆ گەشتێكی دۆزینەوەكی نوێ ئامادە دەكات ، كە تێیدا سەبارەت بەگەردوون بەدوای وەڵامی دوو پرسیاری سەرنجراكێش دەكەوێت.

بەگوێرەی رۆژنامەی "ئیندپێندت"ی بەریتانی، ئەو گەشتە ئاسمانییە ، یارمەتی زانایانی گەردوونناس دەدات، كە لە چۆنییەتی درووستبوونی گەردوون تێبگەن ، تا هەموو ئەو قسەو قسەڵۆكانە دەربارەی ئەو بابەتە بەتاڵ بكاتەوە .

راگەیاندنی ئاژانسی ئاسمانی ناسا بۆ ئەو گەشتە، دوای كۆتایی هاتنی ئەركە دۆزینەوەكییەكەی تری  ئەو ئاژانسە دێت بۆ سەر مەریخ ، ئەویش بە بەكارهێنانی گالیسكەی"opportunity" ، كە بەگوێرەی قسەی ئاژانسەكە لەئیستادا ئەو گالیسكەیە بەتەواوەتی لەكار كەوتووە .

ئەو گالیسكە تازەیەی ناسا، كە ناوی " SPHEREX" ی لێنراوە ، هەڵدەستێت بەرووماڵكردنی رووناكی بە لەرەلەرە بینراو و نزیكەكانی تیشكی ژێر سوو لە ئاسماندا .

هەروەك لەم ئەركەدا زانیاری دەربارەی ٣٠٠ ملیۆن گەلەئەستێرەو ١٠٠ ملیۆن ئەستێرە لە گەلەئەستێرەی رێگای كاكێشان بە زانایانی گەردوونناس دەبەخشێت 

هەوڵیش دەدات لە ٩٦ ئاستی جیاوازی رووناكییەوە،   وێنەی نەخشەی ئاسمان بەتەواوەتی بكێشێت و ئەوە جگە لەوەی بەهۆی  دەستەبەركردنی ئاماژەگەلێكەوە دەتوانرێت بەدوایدا بڕوات ،  لەرێگای چەند ئامێرێكی وەك تەلیسكۆبی ئاسمانی " جیمس وێب " و تەلیسكۆبی دوورمەودای روومالكەری تیشكی ژێر سوور.

وا چاوەڕی دەكرێت ئەم ئەركەی ناسا ٢٥٠ ملیۆن دۆلاری تێبچێت و ماوەی دوو ساڵ بخایەنێت ، لە ساڵی ٢٠٢٣ شەوە دەستپێبكات .