ئەمریكا دەست بەسەر سامان‌و زێڕەكەی داعش دەگرێت

sharpress.net

4036 جار خوێندراوه‌ته‌وه

17/02/2019‌

شارپرێس:
ئەمریكا دەستی بەسەر سامان‌و زێڕەكەی داعش گرتووەو لەرێگەی فڕۆكەوە گواستوویەتییەوە.

بەپێی روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ لەدواین مۆڵگەی داعش لەگوندی باغۆز لەرۆژئاوای سوریا، هێزەكانی ئەمریكا دەستیان بەسەر سامان‌و ئەو زێڕەی داعش گرتووە، كە لەو ناوچە حەشاریانداوە.

هەر بەپێی روانگەی سوری، دوای دەستگرتن بەسەر ئەو سامان‌و زێڕەدا، هێزێكی تایبەت لەرێگەی فڕۆكەی جۆری هێلیكۆپتەری جەنگی، ئەو زێڕو سامانەیان بەسندوقی تایبەت گواستووەتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەی رابردوو روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشكرایكرد، داعش لەدوا مۆڵگەی خۆی لەسوریا سێ‌ سەد ملیۆن دۆلارو 40 تۆز زێری حەشارداوە، كە لەشەڕەكانی سوریاو عێراق پێشتر دەستی بەسەردا گرتووە.

هـ ـ ح





ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved