شارپرێس:
به‌ڕێوه‌به‌ر خاڵی گومرگی كه‌ركوك رایگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بۆ هه‌ڵگرتی به‌ربه‌سته‌كان له خاڵه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق بۆ هه‌ڵگرتنی خاڵه گومرگییه‌كان كه‌وتووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
جه‌مال حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری خاڵی گومرگی كه‌ركوك له‌لێدوانێكیدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵ رایگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بۆ هه‌ڵگرتی به‌ربه‌سته‌كان و ئاسانكاری له خاڵه‌كانی نێوان باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كانی دیكه، كه‌وتووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ته‌واوی خاڵه گومرگییه ناوخۆییه‌كانی عێراق هه‌ڵگیراون و له‌مه‌ودوا ته‌نها له خاڵه سنوورییه‌كاندا كاڵای هاورده گومرگ ده‌كرێت. ناوبراو راشیگه‌یاند ته‌واوی خاڵه گومرگییه‌كانی نێوان كه‌ركووك-مووسڵ و كه‌ركووك-هه‌رێمی كوردستانیش هه‌ڵگیراون.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق 21ی تشرینی دووه‌می 2018 بڕیاریدا له‌سه‌ر رێكخستنی گومرگ كه ته‌نها له ده‌روازه سنوورییه‌كانه‌وه ئه‌نجامبدرێت.
عێراق له‌گه‌ڵ توركیادا خاڵه سنوورییه‌كانی ئیبراهیم خەلیل و سەرزێرێ و له‌گه‌ڵ ئێرانیش باشماخ، په‌روێزخان و حاجی ئۆمه‌رانی هه‌یه.
ه.م