شارپرێس:
جه‌نه‌ڕاڵ جۆزیف فۆتیل، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سوپای ئه‌مریكا له رۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق كۆبوه‌وه و رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی پابه‌نده به پشتیوانیكردنی هێزه عێراقییه‌كانه‌وه.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه جه‌نه‌ڕاڵ جۆزیف فۆتیل له كۆشكی سه‌لام له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح كۆبوه‌ته‌وه و سه‌باره‌ت بە ڕه‌وشی ئه‌منی ناوچه‌كه و جه‌نگی دژ به تیرۆر له عێراق و سوریا و هه‌وڵه‌كان بۆ كۆتایی هێنان به رێكخراوی داعش و راگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاری گفتوگۆ كرا.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، به‌رهه‌م ساڵح دووپاتی گرنكی به‌ره‌وپێشبردنی هاریكاری ئه‌منی و سه‌ربازی نێوان هه‌ردوو وڵات و به‌شداری ویلا‌یه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له پڕچه‌ككردن و پێشخستنی توانا سه‌ربازییه‌کانی عێراق كردووه‌ته‌وه.
لای خۆیه‌وه جه‌نه‌ڕاڵ جۆزیف فۆتیل پابه‌ندبوونی وڵاته‌كه‌ی بۆ پشتیوانیكردنی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق دووپاتكرده‌وه، له مه‌شق و پڕچه‌ككردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی توانای سه‌ربازیان.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماردا هاتووه، له میانه‌ی دیداره‌كدا جه‌خت له سه‌روه‌ری عێراق كراوه‌ته‌وه، "بوونی هه‌ر هێزێكیش به مه‌به‌ستی پشتیوانی له جه‌نگی دژ به تیرۆر به ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی عێراق بووه له چوارچێوه‌ی ئه‌و ئامانجانه‌ی له سه‌ری رێككه‌وتوون".
ه.م