فرۆشتنی ئۆتۆمبیلێكی "ئەلفا رۆمیۆ" بەنرخێكی خەیاڵی

جیهان

18/02/2019‌ 631 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پێگەی "Ouest-France"ی تایبەت بەفرۆشتنی ئۆتۆمیلەكانی "ئەلفا رۆمیۆ"، ئۆتۆمبیلێكی نوێی داناوە بۆ فرۆشتن.

ئۆتۆمبیلەكە لە سییەكانی سەدەی رابردوو دروستكردووە، كە نرخەكەی بە 16.7 ملیۆن یۆرۆ دەستنیشانكراوە.

ناوی تەواوی ئۆتۆمبیلەكە "8C 2900 B Touring Berlinetta" ، كە لەساڵی 1939 دروستكراوەو لەماڵی "Artcurial" دانراوە بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی زیادكردنی ئاشكرا بفرۆشێت.

ئۆتۆمبیلی "ئەلفا رۆمیۆ" تەنیا 50 دانەی لێدروستكراوەو ئێستا تەنیا پێنج دانەی لەجیهاندا چالاكی ماوە.

هـ ـ ح