ڤیدیۆ.. گرنگترین تایبەتمەندییەكانی مۆبایلی گالاكسی "+S10"

جیهان

18/02/2019‌ 738 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
گرتەیەكی ڤیدیۆیی لەلایەن ماركۆس براونیل بڵاوكراوەتەوە، كە تایبەتە بەمۆبایلی "+Galaxy S10" ی كۆمپانیای سامسۆنگ.

بەپێی ڤیدیۆكە شاشەی ئەو مۆبایلە بەجۆری "AMOLED" بەقەبارەی 6.4 بۆسەو تایبەتمەندی "Gorilla Glass 6" هەیەو باترییەكەی 4000 میللی ئەمپێرە.

رامی مۆبایلەكە 6 گێگابایتو میمۆری ناوەكی 128/256/512 گیگابایتە، بەستەری "NFC"، سیستەمەكانی "WiFi 6" و"Bluetooth 5.0"ی هەیە.

كامێرای سەرەكی مۆبایلەكە سێ‌ عەدەسەی هەیەو توانای وێنەگرتنی 24 میگاپێكسڵە، كە بڕیارە مانگی داهاتوو بخرێتە بازاڕەكانی جیهان.

هـ ـ ح