هەیفا وەهبییەكەی سوریا مشتومڕ دروست دەكات

هەمەڕەنگ

18/02/2019‌ 1678 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لەسوریا مشتومڕێكی زۆر دروست بووە، ئەوەش بەهۆی هاوشێوەیی كچێكی ئەو وڵاتە لەگەڵ هەیفا وەهبی گۆرانیبێژی لوبنانی.

ئەو كچە ناوی رۆلا مەنسورەو بەشداریكردووە، لەگەڕێكی فۆتۆگرافی‌و لەتۆڕی كۆمەلایەتی "ئینستگرام" وێنەكانی بڵاوكردووەتەوە.

بەپێی وێنەكان، ئەو كچە بەتەواوی لەهەیفا وەهبی دەچێت، كە ئەوەش وای كردووە، زۆرینەی خەڵك پێی بڵێن هەیفا وەهبییەكەی سوریا.

رۆلا مەنسور پێشتر لەچاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنی رایگەیاندبوو، كە دڵخۆشە هاوشێوەییەكی زۆری لەگەڵ هەیفا وەهبی هەیە.