خواردنە خێراكان ئەبنە ھۆی مردنی پێشوەخت

جیهان

18/02/2019‌ 1719 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەتوێژینەوەیەكی (BMJ) دەركەوتووە خواردنی خواردەمەنییە خێراكان بە بەردەوامی مەترسی مردن زیاتر دەكات بەتایبەت نەخۆشییەكانی دڵ، لەنێوان ئەو ژنانەی قۆناغی نائومێدییان تێپەراندووە.

بەپێی توێژینەوەكە، خواردنی خواردەمەنیە سوركراوەكانی وەك مریشك و ماسی ، مەترسی مردن بەجەڵدەی دڵ زیاترە لەنێوان تەمەنی ٥٠-٦٠ ساڵی، كە لێكۆلەرەوەكان تێبینی ئەوەیان كرد ھۆكارەكەی ئەگەرێتەوە بۆخواردەمەنیە سوركراوەكان .

هەر بەپێی لێكۆڵینەوەكان، كەمكردنەوەی خواردەمەنییە سوركراوەكان بە تایبەتی مریشك و ماسی كاریگەری  ئەرێنی دەبێت لەسەر تەندروستی گشتی.

توێژینەوەكان ئاشكرایانكردووە، یەك لەسەر سێی گەنجە پێگەشتوەوكانی ئەمریكای خواروو خواردنی خێرا دەخۆن ھەمو رۆژێك، كە لێكۆڵینەوەكانی پێشوو ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن زیادەرەوی كردن لەخواردنی خواردەمەنییە سوركراوەكان دەبێتە ھۆی زیادبوونی نەخۆشی شەكرە لەجۆری دووەم‌و نەخۆشییەكانی دڵ.

ئەو ئامارانەی تایبەتن بە مردن چەند دانەیەكی سنوردارن، بەلام قابیلی موناقەشەیەكی زۆرن‌و بۆ چارەسەركردنی ئەمەش، لێكۆڵەرەوەكان بۆیان دەركەوتووە، كە خواردەمەنی سوركراوە پەیوەندی ھەیە بەمردن بێ ھۆكار، بەتایبەتی جەڵدەی دڵ‌و شێرپەنجە.

لێكۆڵەرەوەكان لێكۆڵینەوەیان لەسەر ژەمە خواردنی ١٠٦,٩٦٦ ئافرەت كرد ، كە تەمەنیان لەنێوان ٥٠-٧٦ ساڵی بوو دواتر پەیوەندیان بە (whi) كرد بۆ تەندروستی ئافرەتان لەساڵی ١٩٩٣-١٩٩٨ و چاودێریان كردن تا شوباتی ٢٠١٧.

لەوكاتەدا ٣١, ٥٨٨ حاڵەتی مردن دروست بوو، ٩.٣٢٠ حاڵەتی نەخۆشی دڵ ، ٨, ٣٥٨ مردن بەشێرپەنجە ، ١٣, ٨٨٠ بەسەبەبی تر. 

لێكۆڵەرەوەكان بۆیان دەركەوت زۆری بەكارھێنانی خواردەمەنییە سوركراوەكان وەك مریشك و ماسی و پەتاتەو خواردنە سوركراوەكانی تر لای ئافرەتەنە، هەروەها خواردنی یەك یاخود زیاتر لە مریشكی سوركراوە لە ڕۆژێكدا ئەگەری مردنی ٪‏١٣ زیاترەو مەترسی مردنی بەھۆكاری دڵ٪‏١٢  بە بەراورد بەھەر خواردنێكی سوركراوی تر.

لەبەرانبەردا یەك بەش یان زیاتر لەماسی سوركراو لەڕۆژێكدا ئەبێتەھۆی مەترسی مردن بە دڵ، بەڵام لێكۆڵەرەوەكان ھیچ بەڵگەیەكیان دەست نەكەوت كە خواردنی سوركراوە دەبێتەھۆی مردن بە شێرپەنجە .

ئەو ئافرەتانەی زیاتر حەزیان لە خواردنی سوركراوەیە بەشێوەیەكی زیاتر تەمەنیان كەمترەو سپی نین و خوێندەواریشیان كەمترە، خەرجیان زۆرترە ئەمانە ئەو كەسانە دەگرێتەوە، كە جگەرە خۆرن و تەمرینی كەمتریش دەكەن ، ھەروەھا لە باشی بەدەست دێنن.

بەپێی توێژینەوەی لێكۆڵەرەوەكان ئەو تێبینییە لەسەر ئافرەتانی ئەمریكا كراوەو  لەوانەیە قبوڵ نەكرێ بۆ مەودای پانتر یان زیاترو گۆشتی سوركراوەش لە كاركردن و چالاكی كەم دەكاتەوە بەتایبەتی مریشكی سوركراوە و ماسی و گوێچكەماسیەكانیش كێشەیان ئەبێت لەسەر شەبەنگی گشتی لەش.

لێكۆڵەرەوەكان پاش توێژینەوەیەكی گەورە بۆیان دەركەوتووە، كە بە ئاسانی بەرەو مەرگت دەبات و كاردەكاتە سەر شێوازی ژیانت.

وەرگێڕان: رێژین ئیبراهیم