ئەو خواردنە زیان بەخشانەی بەزۆر دەیدەین بە منداڵەكان

جیهان

18/02/2019‌ 1578 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
منداڵەكان نەرم‌و نیانن , لەگەڵ ئەوەشدا دایكان ‌و باوكان پێیانوایە، كە هەر خواردنێك بدەنە منداڵەكانیان زیانی نییە. 

ڕاستی بابەتەكە ئەوەیە، كە ئەو خواردنانەی دەیدەینە منداڵەكانمان كاریگەرییەكی بەردەوامی نییە , بەڵام دەتوانێت كاریگەری  بەشێوەیەكی خێرا دەستپێبكات.

لێكۆڵینەوەكان پەیوەندی نێوان نەخۆشی سیل‌و شەكرە لە جۆری دوو لەمنداڵدا پێكەوە دەبەستنەوە، كە لە ڕاستیدا لەم ساڵانەی دوایدا ڕێژەكەی لەبەرزبوونەوەدا بوو. 

ڕێجیم دەتوانێت ببێتە هۆی كێشە لەوەرزی خوێندندا , كە كاریگەری دەبێت لەسەر بیرو هۆشی منداڵ‌و كێشەی هەڵەسوكەوت, ڕێژەی قەڵەوی بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە، بەڵام لە ڕاستیدا لەم ساڵانەی كۆتاییدا رەتیان كردەوە .

وابیردەكەینەوە دەتوانرێت هەموو ئەم كێشلنە لەڕێگەی سیستمێكی خۆراكی تەندروست چارەسەربكرێت و چیتر شوێن ئەو خواردنە زیان بەخشانە نەكەوین .

ئەو خواردنە زیانبەخشانەی دەیدەینە منداڵەكانمان :

شەربەت  
لێرەدا خەڵەت تێگەیشتن هەیە لەسەر ئەوەی شەربەت تەندروست بێت ڕەنگە ئەمە گیراوەیەكی ڕەنگاو ڕەنگ بێت، كە بە منداڵان دەفرۆشرێت.  

بیروڕایەكی هەڵە دراوە، كە ئەگەر بە منداڵان بفرۆشرێت ئەوە پێویستە باش بێت بۆیان، هۆكارەكە هەرچبێت ڕاستی بابەتەكە ئەمەیە، كە زۆرینەی  ئەم شەربەتانە و ئاوی ئەم میوانە لەڕێژەیەكی زۆر زۆر شەكر پێكدێت  تەنانەت ئەو شەربەتانەی، كە ڕاستەوخۆ دەگوشرێن ڕێژەیەكی زۆر لەپێكهاتە بنەڕەتییەكەی‌و تامە بنەڕەتییەكەی لەدەست دەدات , هەتاكو پێكهاتەكە بخورێت شەكری بۆ زیاد دەكرێت , ڕێژەیەكی زۆر لەم شەربەتە تەندروستانە چەندین مادەی خۆراكی بەسوود و ڤیتامین‌و ماددەی كانزای لە خۆ دەگرێت، بەڵام بەزیادكردنی شەكر بۆ ئەم گیراوانە هەموو ئەم ماددە خۆراكیانە لەدەست دەدات , لەڕاستیدا ئاوی میوە شەكر و كالۆری لەخۆدەگرن وەك خواردنەوەیەكی شیرین .

لەجیاتی پێدانی شەربەت بە منداڵەكەت میوەكە بەتەواواەتی پێی بدە لەگەڵ پەرداخێك ئاو، هەروەها هەموو ئەوماددە كانزای و ڕیشاڵانەی لەشەربەتەكەدا لەدەستی دەدات دەتوانێت بەدەستی بهێنێت.

ماست 
پڕۆبایۆتیكێكی بەهێزە، كە یارمەتی چارەسەری كێشەكانی گەدە دەدات، كە دەبنە هۆی دروست بوونی بەكتریای خراپ , لەكالیسیۆم و پۆتاسیۆم و ڤیتامین B6  مەگنیسۆم پێكد ێت . 

ماست دەتوانێت ببێتە خواردنێكی تەندروست بۆ منداڵەكەت لەگەڵ ئەوەشدا وەك زۆربەی شەربەتەكان ژمارەیەكی زۆر ماست لەبازاڕەكاندا هەن كەڕێژەیەكی زۆر شەكریان بۆ زیاد كراوە تاكو منداڵ بیخوات.
 
یەك كوپ لە   Yoplait  ی 6 كەوچكی19  غرام لەشەكر و 26 غرام لە كاربۆ هیدرات لە خۆ دەگرێت كە بە بەراورد لەگەڵ ماستی خۆماڵی كەڕێژەی هەردوو ماددەكە تێدا تەنها 11 غرامە .

دانەوێڵە (شۆفان)
شۆفان نانێكی بەیانی سادەیە بۆ خێزان ,بەسادەی قاپێك پڕ لە شۆفان هەند ێك  شیری بۆ زیاد بكە نانێكی بەیانی سادەدەت دەست دەكەوێت 

لەگەڵ ئەوەشدا هەروەكو شەربەت چەند كەوچكێك لەماست  و   هەروەها چەند بابەتێكی دیكەی ڕەنگاوڕنگ لەگەلچ ئەوەشدا شۆفانی پڕ لە شەكر و ماددەی زیاد كراو خراوەتە بازاڕ, ڕەنگە لەڕووی ڤیتامینەوە پتەو بن , بەڵام پتەوی وشەیەكی دیكەیە بەكاردێت بۆ خۆراكە ئامادە كراوەكان . لەڕستیدا هەنگوین و گوێز بەیەكێك لە بەسوودترین زیادكراوەكان دادانرێت كە بۆ شۆفان زیاد كراوە ,بەڵام لیكۆڵینەوەكان دەریان خستووە كەهیچ سوودی تەندروستی نییە لە لێكۆڵینەوەكاندا هاتووە و دەڵێت كوپێك لە دۆشاوی گوێز ڕێژەیەكی زۆر شەكر لە خۆ دەگرێت . 

پارچە مریشك 
پارچە مریشك وەك خۆاردنێكی باوی  ناو منداڵ دادانرێت دەتوانرێت لە خواردنگەكان و ڕستۆرانتە فاست فوودەكان دەست بكەوێت تەنانەت لە ماڵیشەوە ئامادە دەكرێت   هەند ێك  پێیان وایە كە لە مریشكی تازە دروستكراوە بۆ شاردنەوەی ڕاستیەكە كە خواردنێكی تەندروست نییە , ڕاستیەكە ئەمەیە پارچە مریشكەكان تەنانەت ئەگەر لە گۆشتی سپی مریشك دروستبكرێت بەڵام لە ڕۆنێكی دەوڵەمەندی پڕ چەوری سوردەكرێتەوە . ئەگەر منداڵەكەت جار لە دوای جار ئەم خواردنەی لا خۆشتر بێت , ئەوە دەتوانێت ئەم خواردنە خۆت ئامادەی بكەیت , بە پارچە كردنی مریشكەكان و پاشان خستنە ناو هێلكە و پاشان لە نانی وردكراوی بدەیت , دواتر دەبینیت كە ئەم جۆرەیان چەن پێ خۆش دەبێت زیاتر لە جاران .

قاپێك لە مەعكەرۆنی 
ماكن چیز , سپایگێتی كەنەدی , مەعكەرۆنی رامین  . هەموو ئەمانە جۆری پەسەندن لای منداڵ , هەروەهان هەرزانن وە ئاسان ئامادە دەكرێت و تامێكی خۆشی هەیە , لە ڕاپۆرتێكدا لە today.com  دا بڵاوكراوەتەوە كە ماددەیەكی كیمیایی دۆزراوەنەوە بە ناوی phthalates  كە لە دروست كردنی مەعكەرۆنی و پەنیر دا بەكارهاتووە . كە بە ڕێژەیەكی زۆر لە پۆدرەی پەنیر بەكاردێت كە لە دروست كردنی جۆرێك لە سۆس بەكاردێت , وەك لە ڕاپۆرتێكدا ئاماژەی پێ كراوە ئەم ماددەیە لە هۆرمۆناتی مرۆڤدا هەیە , تەنها ماددە كیمیاییەكان نیە 1 كوپ مەعكەرۆنی و پەنیری كرافت 350 كالۆری , 10غم لە كۆلسترۆڵ , 570 ملغم لە سۆدیۆم , 47 غم لە كاربۆهیدرات و 6 غم لە شەكر لە خۆ دەگرێ .

لێرەدا چەندان جۆری مەعكەرۆنی تەندروست هەیە كە دەتوانیت لە ڕێگەی ئینەرنێتەوە بە دەستی بهێنیت , وەك ئەو خواردنانەی لە سەرەوە ئاماژەمان پێدا دەتوانین كاتی زیاتری بۆ تەرخان بكەین و كەرەستەی تەندروست بەكاربهێنین وە دڵنیابیت لە پێدانی بە منداڵەكەت كە ئەمە باشترین رێگایە بۆ ژیانێكی تەندروست .

وەرگێران: پۆشیا عبدولقادر