سێكس یان پارە.. چی شتێك وادەكات پەیوەندی خیزانی درێژە بكێشێت؟

هەمەڕەنگ

18/02/2019‌ 2376 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمەڵە ژن‌و مێردێك چەند هۆكارێكی سەرەكییان دیاریكردووە ، كە وادەكات پەیوەندی خێزانی بەهێز و درێژخایەن بێت ، هەروەك وایان لێدەكات لە ژیانی رۆژانەیاندا هەست بە ئاسوودەیی بكەن .

رۆژنامەی " نیوۆرك پۆست " بەسوودوەرگرتن لە پێگەی " Eharmony"  تایبەت بە یەكترناسین و درووستكردنی پەیوەندیی درێژخایەن ، باسی لەوە كردووە ، كە لیكۆڵینەوە لەسەر بارودۆخی زیاتر لە دوو هەزار و سی سەد كەس كراوە، كە بەشدارییان كردووە  لە دیاریكردنی پێوەرە سەرەكییەكانی پەیوەندی خێزانیی بەختەوەر،

بەشێك لە بەشداربووانی لیكۆڵینەكە دوو پیوەریان بۆ ژیانیكی خیزانی بەختەوەر دیاریكردووە ، ئەوانیش : پەیوەندیی سێكسی تەندرووست‌و بارودۆخی ئابووری هاوكوف و هاوسەنگ لەنێوان هەردوولا .

ئەو ژن‌و مێردانەی، كە تەمەنیان لەنێوان ٢٥ بۆ ٤٤ ساڵیدا بوو ، جەختیان لەوە كردووەتەوە، كە بوونی دوو منداڵ و داهاتێكی خێزانی هاوبەش، كە لە ٧٥ هەزار دۆلار كەمتر نەبێت ، گرنگترین هۆكار بەردەوامی پەیوەندی هاوسەرگیرییە .

هەروەك بەشداربووانی لیكۆڵینەوەكە باسیان لەگرنگی ئاستی خویندەواری ژن‌و مێردو گونجاوی و تەبایی لە تێروانینەكانیان بۆ بابەتە سیاسییە گشتییەكان .

بیروبۆجوونەكان لەنیوان ژن و پیاوەكان جیاواز بوون  سەبارەت بەوەی چی شتێك بەختەوەرت دەكات ، گرانت لانگستۆن بەریوەبەری پیگەی ' Eharmony" دەڵێت : بەشی زۆری پیاوان پێیانوایە، كە ژنان بەشێوەیەكی گشتی حەز ناكەن دیارییان پێشكەش بكرێت ، بەڵكو زیاتر حەزیان لییە گوییان لە وسەی خۆشەویستیی و ئەویندارانە بێت".

ئەنجامی لێكۆڵینەوەكە ئەوەی دەرخستووە، كە لەسەدا ٧٧ی  بەشداربووان پێیان وایە، كە  لە پەیوەندییە درێژمەوداكاندا هاوسەرگیری گرنگییەكی بنەرەتی نییە ، لەگەڵ ئەوەشدا لەسەدا ٥٥ یان پێیان وایە ئاهەنگی هاوسەرگیری وایانلیدەكات زیاتر هەست بەدڵخۆشیی بكەن.

لەكۆتاییدا ئەنجامی لیكۆڵینەكە ئەوەی دەرخستووە كە ژنان سەقامگیری دارایی و سۆزدارییان زۆر بەلاوە گرنگە ، ئەوە لەكاتیكدا پیاوان پێیان وایە لەشولارێكی جوان و تەندرووست بەلایانەوە گرنگە .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی