هەڕەشەی گروپە چەكدارەكانی عێراق لەوانەی پەیوەندییان لەگەڵ ئیسرائیل هەیە

عیراق

18/02/2019‌ 1086 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەڵگەنامەیەك، هەڵوێستی گروپە چەكدارە عێراقییەكان لەسەر ئەو كەسایەتییە عێراقی-یانەی سەردانی ئیسرائیل دەكەن، ئاشكرا دەكات.

لە بەڵگەنامەكەدا هاتووە، "پاش شەپۆلێك لە ملشۆركردن، یاخود ئەوەی ناو دەنرێت ئاساییكردنەوە، كە هەندێك لە حكومەتەكانی ناوچەكەی گرتووەتەوە، ئەمەریكا دەیەوێت هەندێك لەخاوەن هەژموونە لاوازەكان لەعێراقدا بەكاربێنێت بۆ سەردانیكردنی ئیسرائیل، بەمەبەستی بەكارهێنانیان لەنێو پلانە سیخورییەكان‌و وێرانكردنی وڵات، بۆیە وای دەبینین ئەركێكی شەرعی‌و نیشتمانییە  وامان لێدەكات بێبەری خۆمان لەو كەسانە رابگەیەنین، كە پەیوەندییان لەگەل ئیسرائیل هەیە".

بەڵگەنامە دووپاتیدەكاتەوە هەركەسێك سەردانی ئیسرائیل بكات ئەوا پشتیوان و پاڵپشتی هەڵسوكەوتە تاوانكارییەكانی و یاسای عێراقی پرسینەوەی لەگەڵ دەكات، ئەوەشی دەرخستووە مامەڵەی سیخوڕی و ناپاكی دەرهەق وڵاتی دەدرێتە پاڵ.

واژووی هەریەك لە سەركردەی رێكخراوی بەدر "هادی عامری" و بزووتنەوەی عەسایبی ئەهەلی حەق "قیس خەزعەلی" و بزووتنەوەی نوجەبا "ئەكرم الكعبی" لەسەر بەڵگەنامەكەیە.

وەرگێڕان: حیلمی رەسوڵ
سەرچاوە: Arabic.rt.com