لەسەر دواخستنی كۆبوونەوەی پەرلەمان رێككەوتن
یەكێتی هەوڵی چارەسەركردنی كێشەكانی لەگەڵ پارتی دەدات

کوردستان

18/02/2019‌ 1757 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: سیڤان ئازاد
یەكێتی نیشتمانی كوردستان هەوڵی چارەسەركردنی كێشەكانی لەگەڵ پارتی دیموكرات دەدات‌و بۆ ئەوەش لەسەر دواخستنی كۆبوونەوەی پەرلەمان رێككەوتوون، ئەوەش بۆ چەند سەعاتێك.

لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەكێتی نیشتمانی ئەمڕۆ دوو شەممە بۆ شارپرێس وتی: كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان بۆ چەند سەعاتێك دوادەخرێت، ئەوەش بەهۆی چەند گرفتێك، كە لەنێوان پارتی‌و یەكێتی هەیە.

لەتیف شێخ عومەر وتیشی: كێشەكان لەسەر چۆنییەتی جێبەجێكردنی رێككەوتنی پێنجی شوباتی نێوان پارتی‌و یەكێتی، كە كۆبوونەوەكە دواخراوە بۆ ئەوەی پارتی‌و یەكێتی لەو ماوەیە بگەن بەرێككەوتن‌و چارەسەركردنی كێشەكان.

بڕیاربوو ئەمڕۆ بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە، بەڵام وادەی كۆبوونەوەكە لەسەعات 11ی پێش نیوەڕۆ بۆ پێنج، یان حەوتی ئێوارە دواخرا.

لەبارەی یەكلاكردنەوەی كاندیدی یەكێتی بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان، كە پشكی ئەو حیزبەیە، لەتیف شێخ عومەر وتی: ئەوە بەشە ئاسانەكەیە، بەلای ئێمەوە چارەسەركردنی كێشەكان گرنگەو لەو پێناوە هەوڵ دەدەین.

هـ ـ ح